لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست ئاوارەکانی باکووری ئیسرائیل دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست، ئاوارەکانی باکووری ئیسرائیل دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست، ئاوارەکانی باکووری ئیسرائیل دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناوچەی تەڤمیم یەکێک بوو لەو ناوچانەی باکووری ئیسرائیل کە بەهۆی هێرشەکانی لوبنانەوە چۆڵکرابوو، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست، خەڵکی ناوچەکە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەکەن. 
 
ئیدوارد سباخ شلۆمی، خەڵکی ناوچەکەیە و بەهۆی جەنگەوە ئاوارە بووە دەڵێت: "ئاگربەستەکە شتێکی باشە، بەڵام پێموایە جەنگ دەستپێدەکاتەوە. ئەوەی دەبێت بیکەین ئەوەیە کۆتاییان پێبهێنین و بیانکەینە پەند و رێگەنەدەین ئەوەی لە 7ـی ئۆکتۆبەر روویدا، دووبارە ببێتەوە."
 
شەمعون پۆرات، ئاوارەیەکی دیکەی ئیسرائیلییە و دەڵێت: "بێگومان هەست بە خۆشی دەکەم کە دەگەڕێمەوە، هەست دەکەیت وەکو رابردوو لە ترسدا ناژیت بەوەی هەموو رۆژێک ئەگەری هەیە هێرش بکرێت، خۆشحاڵیشم کە هەمووان دەگەڕێنەوە بۆ باکوور و ئەوەشی ناگەڕێتەوە مافی خۆیەتی."
 
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکانی حیزبووڵاوە 60 هەزار کەس لە 28 ناوچە و کۆمەڵگەی جوونشینی باکووری ئیسرائیل ئاوارەبوون. هەروەها 45 هاووڵاتی لە باکووری ئیسرائیل و زیاتر لە 70 سەربازی وڵاتەکە لە باشووری لوبنان کوژراون.
 
حکومەتی ئیسرائیل تاوەکو ئێستا خەڵکی ناوچەکەی بە 38 ملیۆن دۆلار قەرەبوو کردووەتەوە. 
 
مەحموود قاموتی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی حیزبوڵڵا دەڵێت، "سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، وەکو ئاماژەم پێدا ئێمەش بەهەمان ئاستی دووژمن پابەند دەبین، ئەگەر ئەوان پابەند نەبن، ئێمەش پابەند نابین و ئەگەر پابەند بن، ئەوا ئێمە هەمان کار دەکەین."
 
بەهۆی هێرشەکانی حیزبوڵڵاوە لە 8ـی ئۆکتۆبەری پارەوە، زیاتر لە هەشت هەزار و 800 باڵەخانە و یەکەی نیشتەجێبوون، حەوت هەزار ئۆتۆمبێل و 343 کێڵگەی کشتوکاڵی لەناوچەکانی باکوور زیانیان پێگەیشتووە.
 
دوای 13 مانگ لە جەنگی ئیسرائیل و حیزبووڵا، رۆژی 27ـی ئەم مانگە ئاگربەست راگەیێندرا. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هاووڵاتیێکی لوبنانی کە دوای ئاوارەبوونی، بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا گەڕاوەتەوە ماڵەکەی لە گوندی شیبای لوبنان، وێنە: AFP

جەنگ وەستا، بەڵام برینەکانی حیزبوڵڵا بە ئاسانی ساڕێژ نابن

دوای زیاتر لە 13 مانگ جەنگ، ئیدی شەڕی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل وەستا. تەرمی بەشێک لە چەکدارەکانی حیزبوڵڵا هێشتا لە گۆڕەپانی جەنگ کەوتوون. ئێستا بزووتنەوەکە دەبێت کوژراوەکان بنێژێت و پارێزگاری لەوانی دیکەش بکات. هەنگاوە سەرەتاییەکانی رێگەیەکی درێژی چاکبوونەوە و بەخۆهاتنەوەی حیزبوڵڵا دەستپێدەکات.