ئیلۆن مەسک پشتگیریی دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ رێکخراوە مرۆییەکانی غەززە دەکات

28-10-2023
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستارلینک رایگەیاند، سیستمی سەتەلایتی ستارلینک پشتگیریی دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی کەرتی غەززە دەکات.
 
رۆژی شەممە 28-10-2023 ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستارلینک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پشتگیریی کۆمپانیاکەی بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی کەرتی غەززە راگەیاند. ئەو راگەیاندنەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستارلینک لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی حکومەتی کەرتی غەززە، رۆژی 27-10-2023 ئیسرائیل زۆربەی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندیی لەسەر کەرتی غەززە بڕیوە.
 
ئێوارەی رۆژی هەینی دانیێڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "داوا لە خەڵکی باکووری غەززە دەکەین بەرەو باشوور بڕۆن." گوتیشی، هێزی وشکانیی ئیسرائیل "لە ئەمشەوەوە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ نێو کەرتی غەززە فراوان دەکات." دواتریش، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕ کردنەوە.
 
بەپێی راگەیاندنی نووسینگەی راگەیاندنی کەرتی غەززە، لەکاتی چڕکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ئیسرائیل هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلی کەرتەکەی پچڕاندووە. هەروەها نووسینگەی راگەیاندنی کەرتی غەززە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی "هێرشی خوێناویی لە ئاسمان، وشکانی و دەریاوە" دژی خەڵکی سڤیلی غەززە کردووە.
 
شەوی رابردووش، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ داوایکرد "ئاگربەستی مرۆیی دەستبەجێ" لە غەززە رابگەیێندرێت. حەماس پێشوازیی لە بڕیارەکە کرد و ئیسرائیلیش بە "پەڵەی شەرمەزاری" ناویبرد. بڕیارەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆی 193 وڵاتی ئەندام، بە دەنگی 120 وڵاتی ئەندام پەسند کرا، 14 وڵات لە دژی دەنگیان دا و 45یش نە بە بەڵێ و نە بە نەخێر دەنگیان نەدا. بڕیارنامەکە ناکۆکیی نێوان وڵاتە رۆژئاواییەکانی دەرخست، بەجۆرێک کە فەرەنسا پشتیوانیی لێ کرد، بەڵام ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا دەنگیان نەدا و نەمسا و ئەمریکاش بە نەخێر دەنگیان دا.
 
بەرپرسانی ئیسرائیل چەند رۆژێکە ئاماژە بە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر کەرتی غەززە و چوونە نێو کەرتەکە دەدەن؛ بەرپرسانی حەماسیش ئاماژە بە ئامادەییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە زەمینییەکەی ئیسرائیل دەدەن.
 
سێ هەفتەیە شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە. ئەوەش دوای ئەوەی لە بەیانیی رۆژی شەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل راگەیاند؛ ئیسرائیلش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "شمشێری ئاسنین"ی راگەیاند، بەڵام، دواتر بەرەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و ژمارەیەک گرووپی چەکداریی دیکەش چوونە نێو شەڕەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.