یەکێتیی ئەوروپا بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە رادەگرێت کە بە بەنزین کار دەکەن

28-10-2022
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ژینگەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتییەکە رێککەوتنی کردووە بۆ ئەوەی تاوەکو ساڵی 2035 کۆتایی بە بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بهێنێت، کە کاربۆن دەردەدەن.
 
پاسکال کانفین، پەرلەمانتاری فەرەنسیی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا، کە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ژینگەی پەرلەمانی ئەوروپایە، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "دانوستاندنەکانمان لەسەر ستانداردەکانی دووانۆکسیدی کاربۆن بۆ ئۆتۆمبێلەکان تەواو کرد".
 
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتیی ئەوروپا دەشڵێت، "ئەمە بڕیاری مێژوویی (یەکێتیی ئەوروپا)ـیە لەپێناو کەشوهەوا کە بە دڵنیاییەوە ئامانجی 100٪ـی ئۆتۆمبێلی ئاست سفری کاربۆن لە ساڵی 2035  پشتڕاستدەکاتەوە".
 
ئۆتۆمبێل بەرپرسە لە دەردانی نزیکەی 15٪ـی کۆی ئەو گازە دووانۆکسیدە کاربۆنەی دەخرێتە نێو هەوای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، لە کاتێکدا کەرتی گواستنەوە بەگشتی نزیکەی 25٪ـی ئەم رێژەیە پێکدەهێنێت.
 
دەقی رێککەوتنەکە، کە لەسەر بنەمای پێشنیازێکی کارگێڕیی یەکێتیی ئەوروپا لە تەممووزی 2021ـدا بووە، داوا دەکات تاوەکو ساڵی 2035 دەردانی دووانۆکسیدی کاربۆن لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان لە ئەوروپا بۆ رێژەی 0٪ کەمبکرێتەوە. ئەمەش لە واقیعدا بە واتای راگرتنی فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە بە بەنزین و گازوایل کاردەکەن لە بەرژەوەندیی تەواوی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان تاوەکو ئەوکاتە.
 
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ستایشی رێککەوتنەکەی کرد و رایگەیاند، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی کەشوهەوای ساڵی 20230ـمان.
 
هاوکات لە رێککەوتنەکەی یەکێتیی ئەوروپا مۆڵەت دراوە بەو کۆمپانیا بچووکانەی ساڵانە کەمتر لە 10 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنن.
 
ئۆلیڤەر زیپس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای BMW کە هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەوروپایە دەڵێت، بڕیارەکە "دەرهاویشتەی زۆر گەورە و فراوانی دەبێت".
 
زیپس دەشڵێت، "هەڵە مەکەن، پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی ئەوروپا لە ئاست ئاڵنگاریی دابینکردنی ئەم ئۆتۆمبێل و ڤانانەدایە کە ئاستی دەردانی گازە ژەهراوییەکانیان سفرە". گوتیشی، "بەڵام پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی پیشەسازییەکە ئەم ئامانجە بەدیبهێنێت، وەک زۆریی وزەی نوێ، تۆڕێکی ژێرخانی بارگاویکردنی تایبەت و گشتی بێ کەموکوڕی و دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی خاو".
 
پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەنگی بە قەدەخەکردنی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە دابوو کە بە بزووێنەری سووتەمەنی کاردەکەن. 
 
ئێستا نزیکەی 12%ـی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی کە لە یەکێتیی ئەوروپا دەفرۆشرێن، ئۆتۆمبێلی کارەبایین.
 
لەلایەکی دیکەوە، چین، کە گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا، دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2035 لانیکەم نیوەی هەموو ئۆتۆمبێلە نوێیەکان کە لەو وڵاتە بەرهەمدەهێنرێن، کارەبایی، هایبرید یاخود هایدرۆجینی بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.