چێشتخانە، باڕ، سینەما و هۆڵەکانی شانۆ بۆ مانگێک لە ئەڵمانیا دادەخرێنەوە

28-10-2020
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمەکانی وڵاتەکەی رەزامەندییان پیشانداوە بۆئەوەی بۆ ماوەی چوار هەفتە رێستۆرانت، باڕ، سینەما، شانۆ و شوێنەکانی دیکەی تایبەت بە بەسەربردنی کاتی خۆش دابخرێن، ئەوەش بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.
 
ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ حاکمی 16 هەرێمەکانی ئەڵمانیا لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە گفتوگۆیان لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان کرد و لەسەر ئەو رێکارە رێککەوتن و بڕیارە لە رۆژی دووشەممەی داهاتووشەوە بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا مێرکل و بەرپرسانی هەرێمەکان ئاماژەیان بەوە کرد، دەبێت قوتابخانە و فرۆشگەکان بە کراوەیی بمێننەوە و رێستۆرانتەکانیش تەنیا بە دیلیڤەری دەتوانن خواردن پێشکێش بکەن.
 
دوو هەفتەیە تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا زیادیکردووەتەوە. لە 24 کاژێری رابردوودا 13 هەزار و 784 تووشبووی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراون و 84 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 
لە 10 رۆژی رابردوودا چەندینجار مێرکل داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کردووە کە دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی جێبەجێبکەن بۆئەوەی رێگە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بگرن، بەڵام داواکانی ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.