سەرۆکی فیلیپین: خودا پێی گوتم چیدیکە جنێو مەدە

28-10-2016
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن فیلیپین
A+ A-

رووداو- هەولێر

لەدوای گەڕانەوەی لە گەشتە 3 رۆژەکەی بۆ وڵاتی ژاپۆن و لە گوتارێکیدا لە شاری داڤاوۆ لە باشووری فیلیپین، رۆدریگۆ دوتێرتێ، سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند کە، ئەو چیدیکە جنێو و قسەی نەشیاو بەکارناهێنێت.

رۆدریگۆ دوتێرتێ، سەرۆکی فیلیپین لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: لەکاتی گەڕانەوەم لە ژاپۆن و لەکاتێکدا هەمووان لە نێو فڕۆکەکەدا نووستبوون دەنگێک هاتەگوێم و پێی گوتم ئەگەر واز لەو قسە نەشیاوانەت نەهێنیت ئەوا فڕۆکەکە دەخەمە خوارەوە، کاتێک پرسیم تۆ کێیت ؟ گوتی بێگومان من خودام. گوتیشی: بۆیە من بەڵێنم بە خودا و گەلی فەلیپیندا چیدیکە جنێو نەدەم".

لەماوەی رابردوودا، رۆدریگۆ دوتێرتێ قسەی نەشیاوی بە پاپای ڤاتیکان گوت و بە کوڕی سۆزانی ناویبرد، هەروەها بە باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکای گوتبوو بڕۆ بۆ جەهەنم.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە