ئەشکەوتەکان بوونەتە پەناگە بۆ ئەرمەنییەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ

29-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
گوندی خناتساخە لە باشووری ئەرمینیا
گوندی خناتساخە لە باشووری ئەرمینیا
نیشانەکردن ئازەربایجان ئەرمینیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە ئەرمەنەکانی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ لە ترسی هێرشەکانی سوپای ئازەربایجان روویان کردووەتە ئەشکەوتەکان. لە گوندی خناتساخە لە باشووری ئەرمینیا، ئەشکەوتێک بووەتە پەناگەیەک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمەکە و خۆیان تێیدا حەشارداوە. 
 
ئالڤارد سیمیۆنیان، هاووڵاتییەکی ئەرمەنیە، لەبارەی بارودۆخیان و ترسیان لە سوپای ئازەربایجان دەڵێت، "ترسمان هەیە بەتایبەتی بە شەو زۆر دەترسین. لە جەنگی رابردوو بەدرێژایی زستان لەنێو ئەشکەوتەکە ماینەوە. ژیان لێرە زەحمەتە، چواردەورمان بە سوپای ئازەربایجان گیراوە، بارەگاکانیان زۆر نزیکن." 
 
هاووڵاتییەکی دیکەش گوتی، "بەڵێ ئێمە زۆر دەترسین و هەرکاتێک جموجوڵ هەبێت، دەچینە نێو ئەشکەوتەکە."
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەسەڵاتدارانی ئەرمینیا بڵاویان کردووەتەوە، لە 20ـی ئەم مانگەوە و لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئازەربایجان، تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 68 هەزار هاووڵاتی ئەرمەنیی کریستیان، هەرێمەکەیان جێهێشتووە و روویان لە ئەرمینیا کردووە.
 
نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، "هەڵاتنی ئەرمینییەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ، دەرئەنجامی سیاسەتی پاکتاوی نەتەوەیی ئازەربایجانە و ئەو سیاسەتەش بەردەوامە. هەڵسەنگاندنی دۆخەکەش ئاماژە بەوە دەکات لە چەند رۆژی دادێ هیچ ئەرمەنییەک لە ناگۆرنۆ قەرەباخ نامێنێت و ئەمەش پاکتاوی نەتەوەییە."
 
لەدوای رۆژێک لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئازەربایجان، بەسەرپەرشتیی رووسیا ئاگربەستێک لەنێوان بەرپرسانی ئەو هەرێمە و ئازەربایجان راگەیێندرا و هەردوولا رێککەوتن ناگۆرنۆ قەرەباخ ببێتە بەشێک لە خاکی ئازەربایجان.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.