جیهان
دوای رووداوی تەقەکردنەکە لە نزیک نەخۆشخانەی ئیراسمس لە نۆتەردام ئاگرکەوتووەتەوە. وێنە: تایبەت بە رووداو
رووداو دیجیتاڵ
لە دوو رووداوی تەقەکردنی جیادا لە شاری رۆتەردام دوو کەس کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو؛ تەقەکەرەکەش دەستگیرکرا.
رۆژی پێنجشەممە، 28ی ئەیلوولی 2023، پۆلیسی رۆتەردام بڵاویکردەوە، یەکەم رووداوی تەقەکردن لە نزیک باڵەخانەیەک بووە و ئەوەی دیکەش لە نزیک نەخۆشخانەی ئیراسمس لە شاری رۆتەردام بووە کە ئاگرکەوتنەوە نەخۆشخانەکەدا بەدوایدا هات.
پۆلیسی رۆتەردام سەرەتا رایگەیاند، سێ کەس بەهۆی تەقەکردنەکەوە برینداربوون، بەڵام دواتر گیانلەدەستدانی دوو لە بریندارەکانی راگەیاند.
تەقەکردنەکە، وەکو پۆلیس باسی دەکات، لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامبووە تاوەکو گەیشتووەتە نەخۆشخانەی ئیراسمس لە ناوەندی رۆتەردام. هاوکات، "تاوانبارەکە دەستگیرکراوە و تەمەنی 32 ساڵە" بەڵام ئاماژەی بە هۆکاری هێرشەکان نەکرد.
لە نەخۆشخانەکە پۆلیسی هۆڵەندا دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای تۆمەتبارێکی دیکەی باندە تەقەکەرەکان کە بە گوتەی پۆلیس پیاوێکی باڵابەرزە و جلی سەربازی پۆشیوە.
بە گوێرەی بەرپرسانی هۆڵەندا، دوای رووداوی تەقەکردنەکە لە نزیک نەخۆشخانەی ئیراسمس ئاگرکەوتووەتەوە.
ئەمە جاری یەکەم نییە رووداوی تەقەکردن لە نۆتەردام روودەدەن؛ زۆربەی جاریش شەڕەکە بۆ ناکۆکیی نێوان باندەکانی دژبەرەکانی مادەی هۆشبەر دەگەڕێندرێتەوە.
لە ساڵی 2019 دا، لە شاری ئیوترێکت لەنێو ترامێکدا تەقە کرا و سێ کەس کوژران. لە ساڵی 2011شدا کەسێک بە ناوی تریستان ڤان دەر ڤلیسی تەمەن 24 ساڵ لە مۆڵێکدا شەش کەسی کوشت و 10 کەسی دیکەشی بریدارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ