بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای مامەڵەی تووندتر لەگەڵ حکومەتی ئێران دەکەن

29-09-2022
دیار کوردە @diyarkurda
بەپێی دوایین ئامارەکانی CPJ، تائێستا 23 رۆژنامەڤان لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا دەستگیرکراون
بەپێی دوایین ئامارەکانی CPJ، تائێستا 23 رۆژنامەڤان لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا دەستگیرکراون
A+ A-
 
رووداو - واشنتن

کاردانەوەکان لە واشنتن بەرامبەر بە خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "بێجگە لە سەپاندنی سزا بەسەر حکومەتی ئێراندا، هاوکات لە دەرەوەی سزاکانیش کار لەسەر ئەوە دەکەین ئێران رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەینەوە بۆ ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران دەکرێن."
 
جێنیڤەر گاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق رایدەگەیێنێت، ''بەردەوام دەبین لەوەی سەیری سەرووی سزاکانیش بکەین و هەروەها سەیری هەموو ئامرازە گونجاوەکان بکەین تاوەکو ئەو کەس و رێکخراوانە رووبەڕووی بەرپرسیارتی بکەینەوە کە بەرپرسن لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە مافی مرۆڤ و هەروەها کار لەگەڵ هاوپەیمانەکانیشمان دەکەین تاوەکو ئێران رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەینەوە بۆ ئەم پێشێلکاریانە.''
 
لە تینک تانک و ناوەندەکانی واشنتن گفتوگۆی زۆر لەبارەی خۆپێشاندانەکان دەکرێت و بە وردی چاودێریی خۆپێشاندانەکان و دۆخی مافی مرۆڤ دەکرێت، هاوکات کار لەسەر ئەوەش دەکەن حکومەتی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش جیددیتر لەو پرسە بڕوانن و گوشاری زیاتر لە حکومەتی ئێران بکرێت بۆ پاراستنی مافی خۆپێشاندەران.
 
ئەنتۆنی ڤانس، بەڕێوەبەری کاروباری بەهاییەکان لە ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، ''جۆری ئەو ئامرازانەی لەبەردەم حکومەتەکانی وڵاتاندا هەیە، بەتایبەتیش یەکێکی وەکو ئەمریکا جیایە، هەندێکیان لە دوورەوە و هەندێکیشیان لەڕێگەی دیپلۆماسیەتی تایبەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک شتیش هەن کە دەتوانن بیکەن، بەڵام راشکاو بووم، من شارەزای ئەوەش نیم کە ئەوان بە تەواوەتی دەتوانن چی بکەن، چونکە دەبێت بزانین کە چ ئامرازێکی دیکەیان لەبەردەمدایە و چ سەرچاوەیەک لەبەردەم بڕیاربەدەستاندایە."
 
لە ماوەی چەند رۆژی رابردووی خۆپێشاندانەکانی ئێرانیش، ژمارەیەک خۆپێشاندەر و رۆژنامەڤان دەستگیرکراون، بەپێی دوایین ئامارەکانی سی پی جەی، کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەڤانان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 23 رۆژنامەڤان لە ئێران دەستگیرکراون.
 
یانگە رەزائیان، لێکۆڵینڤانی باڵا لە سی پی جەی دەڵێت، ''تائێستا 23 رۆژنامەڤان لەم خۆپێشاندانانە دەستگیرکراون و دۆخەکەش بۆ رۆژنامەڤانان زۆر خراپە، چونکە ئینتەرنێت کوژێندراوەتەوە، خەڵک ناتوانن بچنە ئینستاگرام و وەتسئەپ، بۆیە قورسە دەست بە زانیاری بگات، رەنگە ژمارەکە زۆر زیاتر بێت لە 20 بۆ 23 رۆژنامەڤان و ناتوانین بە تەواوی ئەمە پشتڕاست بکەینەوە کە ژمارەیان چەندە.''
 
کاردانەوەکان بە تەنیا لەسەر ئاستی ئیدارەی بایدن و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە نین، بەڵکو لەسەر ئاستی کۆنگرێسیش کاردانەوەی تووند هەیە و بەشێک لە کۆماریەکان داوای مامەڵەی تووندتر لەگەڵ حکومەتی ئێران لە بایدن دەکەن، هەروەها رۆژی چوارشەممە خۆپێشاندانێکی فراوان بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندەرەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە واشنتن بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.