لە لەندەن نرخی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەک سووتەمەنی لێهاتووە

28-09-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
بەراورد بە ساڵی 2020 فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دوو هێندە زیادیکردووە
بەراورد بە ساڵی 2020 فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دوو هێندە زیادیکردووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەندێک کەس بۆ رزگاربوون لە نرخی بەرزی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلی کارەباییان دەکڕی، بەڵام ئەمە دادی نەدان نرخی کارەبا و سووتەمەنی لە بەریتانیا نزیک بوونەتەوە لە یەکدی لە ماوەی نزیکەی 5 مانگدا نرخی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە وێستگەکان 42٪ زیادیکردوە.
  
سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی ژینگە روو لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکەن، بەڵام بەرزی نرخی بارگاویکردنەوەکەی و نەبوونی وێستگەکانی بارگاویکردن لە سەرجەم شوێنەکان، کێشە بۆ شۆفێران دروستدەکات. 
 
جیم هۆڵدەر، بەڕێوەبەر لە هەیمارکێتی ئۆتۆمبێل دەڵێت "بە گشتی، ئەو وێستگانەی کە بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکان بارگاوی دەکەنەوە و کوالێتییان بەرزە، ئەو وێستگانەن کە دەبێت نرخەکانیان بەرزبکەنەوە. ئێمە نیازی تەرخانکردنی سەتان هەزار پاوەندین بۆ دامەزراندنی وێستگەی نوێی پێشکەوتوو. هەندێک لە وێستگەکان بێویژدانانە نرخەکانیان داناوە، هیوام وایە لە داهاتوو نرخەکان دابەزێنن."

لە مانگی نیسانی 2022 تاوەکو ئێستا نرخی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە وێستگەکان 42٪ زیادیکردووە. ئێستا نرخی یەک کیلۆوات لە کاژێرێک 63 سەنتە، واتە بۆ یەک مایڵ 18 سەنت تێچووی ئۆتۆمبێلی کارەباییە. لەکاتێکدا تێچووی یەک مایڵ بۆ ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی 62 سەنتە، واتە 1 سەنت کەمترە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بە خێرایی 40 مایڵ لە کاژێرێک بڕوات. لە ساڵی 2020ەوە بەریتانیا 1 ملیار و 600 ملیۆن پاوندی بۆ دابینکردنی وێستگەی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان تەرخانکردوە.

جیم هۆڵدەر، بەڕێوەبەر لە هەیمارکێتی ئۆتۆمبێل دەڵێت "سوودەکانی لێخوڕین لە پاشەکشەدایە، زۆر کەس لەبەر لایانە ئابوورییەکەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکڕن نەک لەبەر هۆکارە ژینگەییەکەی. ئێستاش کە کێشەی بۆ دروستکردوون لە گیرفانیان، بیروڕایان سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەگۆڕن."

ئۆتۆمبێلی کارەبایی، دەتوانێت 16٪ی ئەو کاربۆنەی کە بەهۆی ئۆتۆمبێلی سووتەمەنییەوە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، کەمبکاتەوە.

بە بەراورد بە ساڵی 2020 فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دوو هێندە زیادی کردووە و ئێستا 16.5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهان هەن. 

سیناریۆی سفری دەردانی گازی ژەهراوی پێشبینی دەکات کە تاوەکو ساڵی 2030، 30 ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا بەرهەم بهێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.