جیهان
پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەڵمانیا لەوانەیە چەندین هەفتە یاخود چەندین مانگی پێویست بێت. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
پارتی سەوزی ئەڵمانیا گفتوگۆ و دانووستاندن بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ هەریەک لە پارتی دیموکراتی ئازاد و پارتی سۆسیال دیموکرات دەخاتە کاری لەپێشینەی، دوای ئەوەی پارتەکەی 14.8%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و پلەی سێیەمی لە ریزبەندیی پارتەکانی دیکەی وڵات مسۆگەرکرد.
رۆبەرت هابێک، هاوسەرۆکی پارتی سەوزی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بەدووری زانی جارێکی دیکە چاوپۆشی لە هاوپەیمانیی رەش و سپی لەنێوان پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و سۆسیال دیموکرات بکات.
هاوسەرۆکی پارتەکە سەبارەت بە حکومەتی نوێی ئەڵمانیا گوتی، "با شتێکی نوێ تاقیبکەینەوە" و پێکهێنانی حکومەتی لەگەڵ پارتی دیموکراتی ئازاد و پارتی سۆسیال دیموکرات خستە ریزی پێشەوەی بەرنامەی کاری.
رۆبەرت هابیک ئاماژەی بەوەش کرد، گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کەشوهەوایەکی پڕ لە گڕوتینی دروستکردووە؛ گوتیشی، جێگەی بایەخە دەبینن بەو دۆخەدا تێپەڕدەبن و پارتەکان ململانێ دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا.
پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەڵمانیا لەوانەیە چەندین هەفتە یاخود چەندین مانگی پێویست بێت، پارتی سۆسیال دیموکرات 25.7%ی دەنگەکان و پارتی یەکێتی کریستیان دیموکرات 24.1%ی دەنگەکان و پارتی سەوز 14.7%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ