سەرۆکوەزیرانی مالیزیا بۆ رووداو: جیهان ناتوانێت لە ئاست سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کارێك بکات

28-09-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مالیزیا ئێران ئەمریکا
A+ A-

رووداو-نیویۆرک

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تەنیا کێشەی بۆ ئەو وڵاتە دروستنەکردووە، بەڵکو هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش دەبێت بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران بپچڕێنن. سەرۆکوەزیرانی مالیزیا دەڵێت، وێرای ئەوەی دژ بەو سزایانەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین لەوبارەوە کارێك بکەین.


ماهاتیر محەممەد، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا لە وەڵامی پرسیارێكی مەجید گەلی، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە نیویۆرک سەبارەت بە هەڵوێستی مالیزیا لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران گوتی: "ئێمە حەز ناکەین کۆتایی بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئێران بهێنین، بەڵام پێمان گوتراوە کە ئەگەر بازرگانی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدەین ئەوا رووبەڕووی سزا دەبینەوە".

ماهاتیر محەممەد گوتیشی: "ئێمە ناتوانین لەو بارەیەوە کارێك بکەین و بەگشتی جیهان لەو بوارەدا ناتوانێت کارێک بکات".

رووداو: هەڵوێستتان سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران چییە؟ ئایا پابەندی رێنماییەکانی ئیدارەی ترەمپ دەبن لەو بارەیەوە؟

ماهاتیر محەممەد، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا: "باشە، ئێمە حەز ناکەین کۆتایی بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئێران بهێنین، بەڵام پێمان گوتراوە کە ئەگەر بازرگانی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدەن ئەوا رووبەڕووی سزا دەبنەوە. ئێمە بازرگانی زۆرمان لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیکە و لەوانەش ئەمریکا هەیە و ئەگەر بێت لەگەڵ ئەمریکا کێشەمان بۆ دروست بێت و ئەگەر ئەوان بانکەکانی ئێمە دابخەن، ئەوا ئێـمە تووشی کێشەی راستەقینە دەبین. بۆیە، وێڕای ئەوەی دژ بەو سزایانەین کە بەسەر ئێراندا سەپێندراون، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین لەو بارەیەوە کارێك بکەین. بەگشتی جیهان لەو بوارەدا ناتوانێت کارێک بکات و لەگەڵ بوونی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، هێشتا ئێمە ناتوانین کارێك بکەین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.