زیلینسکی دەڵێت فڕۆکەی ئیف 16یان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی رووسیا بەکارهێناوە

28-08-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، فڕۆکەی جۆری ئێف 16یان بۆ شکستپێهێنانی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی رووسیا بەکارهێناوە.
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کیێڤ باسی لە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف 16 کرد و گوتی، "بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف 16 بەشێک لە درۆن و مووشەکەکانمان خستوونەتە خوارەوە".
 
زیلینسکی سەرەتای ئەم مانگە رایگەیاند، یەکەمین کاروانی ئەو فڕۆکە جەنگییانەیان بەدەستگەیشتووە کە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا بەڵێنیان پێی دابوو. 
 
سەرۆکی ئۆکراینا باسی لە بەرەوپێشچوونی توانای ئاسمانی وڵاتەکەی کرد، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا پێویستیان بە فڕۆکەی جەنگی زیاتر هەیە. 
 
زیلینسکی گوتیشی، "فڕۆکە ئێف 16ـەکان ئەنجامی زۆر باشیان هەبووە، بەڵام ئەوە بەس نییە؛ پێویستیمان بە فڕۆکەی زیاترە و دەبێت فڕۆکەوانەکانمان راهێنانیان پێبکرێت".
 
رۆژی دووشەممە رووسیا بە 200 درۆن و مووشەک 15 ناوچەی ئۆکراینای کردە ئامانج و بەوهۆیەوە 7 کەس کوژران و 47 کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن، 102 مووشەک و 99 درۆنییان خستووونەتە خوارەوە.
 
ئۆکراینا لەلایەن هۆڵەندا، دانیمارک، نەرویج و بەلجیکاوە بەڵێنی ئەوەی پێدراوە لانیکەم 79 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16ـی بۆ دابین بکرێت، بەڵام بەرپرسانی ئۆکراینا ئاماژە بەوە دەکەن، تەنیا 10 دانە لەو فڕۆکەیان بەدەستگەیشتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئازەربایجان زۆر خەمبار بووم

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."