یەکێتیی ئەوروپا: دەبێت تاوەکو ساڵی 2030 بۆ وەرگرتنی ئەندامی نوێ ئامادە بین

28-08-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، پێویستە یەکێتییەکە ئامادە بێت تاوەکو ساڵی 2030 ئەندامی نوێ وەربگرێت.
 
رۆژی دووشەممە 28-08-2023 چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، "وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا 27 وڵاتن و دەبێت ئامادەبین تاوەکو هەشت ساڵی دیکە ئەندامی نوێ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و وڵاتانی باڵکان وەربگرین."
 
وڵاتانی باڵکان لە سلۆڤینیا، کرواتیا، بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا، سیربیا، مۆنتینێگرۆ، ئەلبانیا، مەسەدۆنیا، یۆنان، بولگاریا و رۆمانیا پێکدێن.
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، "شەڕی ئۆکراینا سەرنجی سیاسیی وڵاتانی یەکێتییەکەی لەسەر وەرگرتنی ئەندامی نوێ زیاتر کردووە، برۆکسل پێویستی بە پشتگیریی زیاترە لەلایەن وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە."
 
بەرپرسە باڵاکەی یەکێتیی ئەوروپا پێیوایە، بۆئەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەرگری لە ئاستی متمانەی خۆی لە ئەوروپا بکات، پێویستە کار لەسەر وەرگرتنی ئەندامی نوێ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت خشتەیەکی کات و ئەرکی تایبەت بۆ ئەو وڵاتانە لەڕووی چاکسازی و گرتنەبەری رێکاری نوێ دیاری بکات تاوەکو ئامادەی ئەندامبوون بن لە یەکێتییەکە.
 
چارلس دەشڵێت، "پێویستە یەکێتیی ئەوروپا هاوکات لەگەڵ دانانی ستراتیژ و ئەجێندای نوێی، ئامانجەکانی خۆشی بە جوانی دیاری بکات و هەم یەکێتییەکە و هەم وڵاتانی نائەندام کار بۆ ئەندامبوونیان بکەن، ئەوە ویستی یەکێتیی ئەوروپایە و رژدیشین لەسەر جێبەجێکردنی."
 
ئێستا حەوت وڵاتی رۆژهەڵاتی ئەوروپا هەن کە خراونەتە لیستی ئەندامێتیی یەکێتییەکەوە، باکووری مەسەدۆنیا لە ساڵی 2005ـەوە، مۆنتینیگرۆ 2010، سربیا 2012، ئەلبانیا 2014 و سێ وڵاتیش لە 2022ەوە بەربژێرن کە ئەوانیش مۆلدۆڤا، ئۆکراینا و بۆسنیا و هێرزۆگۆڤینیا-ن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.