دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لیبیا وەزیری دەرەوەی لە پۆستەکەی سڕکرد

28-08-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن لیبیا ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند هەفتەی رابردوو، لە "هەنگاوێکی مێژووییدا" لەگەڵ هاوتا لیبییەکەی کۆبووەتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لیبیا وەزیرەکەی خۆی سڕکرد.
 
رۆژی یەکشەممە، 27ـی ئابی 2023، محەممەد دبیبە، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی نیشتمانی لیبیا، نەجلا مەنقووش، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی سڕکرد و داوای لێکۆڵینەوەشی کردووە، دوای ئەوەی ئاشکرا بووە هەفتەی رابردوو، مەنقووش لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی ئێلی کۆهین، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبووەتەوە.
 
بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی لیبیا لە دوای ئەوە دێت رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا، ئاشکرای کرد، هەردوو وەزیرەکان لە ئیتاڵیا کۆبوونەتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەو دوو وڵاتە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسییان نییە. 
 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی لیبیا و ئیسرائیل لەلایەن ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رێکخراوە. 
 
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلدا لەسەر زاری وەزیری دەرەوە، بڵاویکردووەتەوە "لەگەڵ وەزیری دەرەوە دەربارەی دەرفەتی مەزنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات قسەمان کرد. هەروەها باسمان لە گرنگیی پاراستنی کەلەپووری جووەکانی لیبیاش کرد، لەنێویشیان، نۆژەنکردنەوەی پەرستگە (کنێس) و گۆڕستانی جووەکان لە وڵاتەکە."
 
هەروەها لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلدا هاتووە، هەردوو وەزیران باسیان لە پەیوەندییە مێژووییەکەی هەردوو وڵات کردووە، لەگەڵ تاوتوێکردنی "ئەگەری هاوئاهەنگی و هاوکارییەکانی ئیسرائیل لە بوارەکانی مرۆیی، کشتوکاڵ و ئیدارەدانی ئاو."  
 
پێش هەڵپەساردنی وەزیری دەرەوە لە پۆستەکەی، وەزارەتی دەرەوەی لیبیا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندبوو، وەزیری دەرەوەی رەتیکردووەتەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی کۆببێتەوە، بەڵام ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئەوەی لە رۆما روویدا، تەنیا چاوپێکەوتنێکی نافەرمی و سەرپێیی بووە". ئەمەش لەکاتێکدا مەنقووش رایگەیاندووە لەگەڵ هاوتا ئیتاڵییەکەی کۆبووەتەوە.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی لیبیایی، لە سەردەمی دەسەڵاتی موعەمەر قەزافی کە 32 ساڵ سەرۆکایەتی لیبیای کرد، نزیکەی 38 هەزار جوو لەو وڵاتە دەرکراون و زۆربەی پەرستگەکانیشیان رووخێندران.
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی لیبیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە چەند ناوچەیەکی لیبیا خەڵک رژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.