ژنێکی مهاباد سەرپەرشتیی گەشتێکی ناسا و سپەیس ئێکس بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات

28-08-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
وێنەی یاسمین موقبیلی
وێنەی یاسمین موقبیلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گەشێکدا چوار کەشتیوانی ئاسمانی گەیشتنە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، یەكێک لە کەشتیوانە ئاسمانییەکان ژنێکی خەڵکی ئێرانە و هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کوردە و خەڵکی مهابادە، بەڵام تائێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، چونکە دەکرێت خەڵکی مهابادی ئەسفەهان بێت.
 
یاسەمین موقبیلی، کەشتیوانی ئاسمانیی ناسا دەڵێت، "یەکێک لە هۆکارەکانی حەزم بە گەڕانی مرۆڤەکان لە بۆشایی ئاسمان ئەوەیە کە لەم بوارەدا دەرفەتی دیپلۆماسی دەبینین، کە لە بوارەکانی دیکەدا نییە و پێموایە کاریگەریشی هەیە."
 
رۆژی 26ی ئابی 2023 ئاژانسی نیشتمانیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا - ناسا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس، لە رێگەی کەشتیی ئاسمانیی دراگۆنەوە چوار کەشتیوانی ئاسمانیی رەوانەی وێستگەی بۆشایی ئاسمان کرد.
 
یاسەمین موقبیلی لە 24ـی حوزەیرانی 1983 لە شارۆچکەی باد نوهایمی ئەڵمانیا لەدایکبووە؛ کەشتیوانێکی ناسایە و دەرچووی پەیمانگەی تەکنەلۆژیای مەسەچووسێتسی ئەمریکایە. دایک و باوکی فریشتە و کامی موقبیلین، لەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 چوونە ئەڵمانیا و دواتریش چوونە ئەمریکا. موقبیلی لە ساڵی 2005 لە هێزی دەریایی ئەمریکا وەرگیرا و دواتریش راهێنانی کرد تاوەکو ببێتە فڕۆکەوانی سەربازی.
 
تاوەکو ساڵی 2019 یاسەمین ئەزموونی زیاتر لە دوو هەزار کاژێر فڕۆکەوانی و 150 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی هەبووە، لەنێویشیان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ئەفغانستان.
 
یاسەمین لە هەڤپەیڤینێکدا دەڵێت، هەر لە منداڵییەوە خەونی ئەوە بووە ببێتە کەشتیوانی ئاسمانی.
 
یاسەمین هۆپکنس، بەرپرسی راگەیاندنی ناسا دەڵێت، "بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، تیمی چوار کەشتیوانەکە بەرەو وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەڕێکەوتن و ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی بەرنامەی ناسادا کە هەریەک لە تیمی کەشتیوانەکان، نوێنەرایەتیی ئاژانسێکی جیاوازی بۆشایی ئاسمانی دەکەن. یاسەمین موقبیلی نوێنەرایەتیی ناسا دەکات. ئەندریاس مۆگنسن نوێنەرایەتیی ئاژانسی ئەوروپا دەکات. ستۆشی فوروکاوا نوێنەرایەتیی ئاژانسی ژاپۆنی دەکات و کۆنستاین بۆریسۆڤ نوێنەرایەتیی ئاژانسی رووسیا دەکات."
 
لە ساڵی 2017دا یاسەمین لەلایەن ناساوە وەکو یەکێک لە 22 کەشتیوانی تازەپێگەیشتوو وەرگیرا بە مەبەستی مەشقپێکردنیان و لە ساڵی 2020 لەگەڵ 13 کەشتیوانی دیکە خولی ئەکادیمیای ناسای بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و بووە کەشتیوانی ئەو ئاژانسە ئەمریکییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا