گالەری

 
رووداو - سریلانکا
 
ساڵانە سریلانکا بە بەهای 1.3 ملیار دۆلار چا هەناردە دەکات، لەدوای رووسیا، عێراق بە پلەی دووەم دێت لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی کە کڕیاری چای ئەو وڵاتەن.
 
پەیام سەربەست، نێردراوی رووداو بۆ سریلانکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو وڵاتە بە "نیشتمانی چا" ناسراوە و تێیدا نزیکەی 500 جۆری چا بەرهەمدەهێندرێت، چا لەو وڵاتەشەوە هەناردەی زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان دەکرێت، لەنێویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان.