بەرازیل هاوکارییەکانی G-7 بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئەمازۆن رەتدەکاتەوە

28-08-2019
دیار کوردە @diyarkurda
هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە
هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە
نیشانەکردن بەرازیل ئەمازۆن
A+ A-

رووداو - هەولێر 

هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەمازۆن بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە و تاوەکو دێت ناوچەی زیاتریش دەگرێتەوە. سەرۆکی بەرازیلیش هاوکارییەکانی لووتکەی G-7 بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە رەتدەکاتەوە.

رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمازۆن، یەکێک بوو لە پرسانەی لە کۆبوونەوەی G-7 تاوتوێکرا و بە دەستپێشخەری فەرەنسا، لووتکەکە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە تەرخانکرد.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "ویستمان لە G-7 چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزینەوە. سەرۆک ئەو پلانە دەخاتە روو کە ئێمە کارمان لەسەرکردووە، بەڵام بەر لە هەمووشتێک، دەمەوێت بڵێم وڵاتانی ئەمازۆن ئێمەیان لەبارەی پێویستییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، ئێمەش 20 ملیۆن یۆرۆ تەرخاندەکەین، هاوکات پشتیوانییەکی تەواوی سەربازییان پێشکەشدەکەین".

ئەو هاوکارییەی فەرەنسا و لووتکەی G-7 هەرزوو لەلایەن بەرازیل رەتکرایەوە

سەرۆکی بەرازیل گومانی لە هاوکارییەکان هەیە و دەڵێت، وڵاتانی دەوڵەمەند چاویان بڕیووەتە ئەمازۆن، چونکە هیچ کەس لەخۆڕا بەبێ بەرامبەر ئامادەنییە هاوکاری وڵاتێک بکات کە هەژار نییە.

بۆڵسنارۆی سەرۆکی بەرازیل لەسەر پێشنیازەکە دەڵێت "ئایە کەس هاوکاری کەسێکی دیکە دەکات بێبەرامبەر ئەگەر ئەو کەسە هەژار نەبێت؟ ئەوان بۆچی چاویان لەسەر ئەمازۆنە؟ ئەوی ئەو هەموو ماوە زۆرە لە کوێ بوون؟"

فەرەنساش دەڵێت، کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەی ئەمازۆن دەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی بۆ بدرێت و وڵاتان بەشداربن لە کۆنترۆڵکردنەوەیدا. بەرازیل ئەو گوتانەی فەرەنسا رەتدەکاتەوە و بەرپرسانی بەرازیل دەڵێن: با ماکرۆن ئاگای لە وڵاتەکەی خۆی بێت، ئەو نەیتوانی کەنیسەی نۆتردام کە میراتێکی جیهانییە لە سووتان بپارێزێت، چۆن دەتوانێت هاوکاری ئێمەبێت.

ئۆنیکس لۆرێنزۆنی، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی بەرازیل رایگەیاند، ئێمە هاوکارییەکان بەرز دەنرخێنین، بەڵام رەنگە ئەو هاوکارییانە بۆ بووژاندنەوەی دارستانەکانی ئەوروپا پێویست بن.

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی بەرازیل راشیگەیاند، ماکرۆن نەیتوانی رێگری لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کەنیسەی نۆتردام بکات کە میراتێکی جیهانیبوو، چۆن دەتوانێت دەست بۆ وڵاتی ئێمە بەرێت؟

دوێنێ لووتکەی G-7 کۆتاییهات، کە لە باشوری فەرەنسا بەڕێوەچوو، هەرچەندە بابەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و ئاگری دارستانەکانی ئەمازۆن بەشێکی گرنگی تەوەری گفتۆگۆکانی لووتکەکە بوون، بەڵام زۆر لە شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەو بەڵێنانەی لەلایەن وڵاتانی بەشداربووی لووتکەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دراون جێبەجێناکرێن و لە دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان بەڵێنەکان پشتگوێدەخرێن. سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات، وڵاتان پابەندبن بەو بەڵێنانەی لە کۆبوونەوەکاندا دراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ساموێڵ وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ساموێڵ وێربێرگ: هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەرز دەنرخێنین

گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، "هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەنرخێنین " و جەختیکردەوە "ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و شەفاف بەڕێوەبچێت".