رووداو - ئەڵمانیا
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەڵمانیا سێ کەس کوژران و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
رۆژی هەینی 28-7-2023، لە شاری لانگڤیدی باشووری ئەڵمانیا هاووڵاتییەکی تەمەن 64 ساڵی تەقەی کرد و بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، لە ئەنجامدا دوو ژن کە تەمەنی یەکێکیان 49 ساڵ و ئەوی دیکەیان 72 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 52 ساڵی کوژران.
دواتر ئەو هاووڵاتییە چووە باڵەخانەیەکی دیکە و لەوێش تەقەی کرد و لە ئەنجامدا پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ و ژنێکی تەمەن 32 ساڵ برینداربوون.
پۆلیس دەڵێت، تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت هۆکاری پشت رووداوەکە چییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ