رووداو دیجیتاڵ
لە برۆکسل یەکەمین لووتکەی ئەورووپا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەچوو. لە لووتکەکەدا باسی کۆچبەرانی نایاسایی کرا. نەمسا داوادەکات پەنابەری سووریا و ئەفغانستان بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
کارل نێهامەر، راوێژکاری نەمسا بە رووداوی راگەیاند: "ئەمە زۆر بە گرنگ دەبینم. پرۆسەی کۆچبەری بە گشتی لە وڵاتانی سێیەم سەلامەتە، تەنیا هەڵوێستی نەمسا نییە، بەڵکو لەم نێوەندەدا 15 وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا ئەو هەڵوێستەیان هەیە. گرنگە ئەوە پەیڕەو بکرێت چونکە بەو رێگایە گورزێک لە تاوانی رێکخراو دەدرێت. ئێمە زۆر بە چڕی کار بۆ ئەوە دەکەین ئەمە لە ئەجێندایی یەکێتیی ئەورووپا دا بمێنێت."
لە وەڵامی پرسیارێکی زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو دا، لە بارەی دیپۆرتکرندنەوەی کۆچبەران، راوێژکاری نەمسا گوتیشی: "ئەمڕۆ ئەوە مژارێک بوو لە لووتکەی ئەنجوومەن. ئەوانەی سزادراون، لە وڵاتەکانی ئێمە داوای پاراستنیان کردبوو، بەڵام ئەم پاراستنە پێشێل دەکەن و کاری تووندوتیژیی ئەنجام دەدەن، بەڵێ ئێمە کار لەوەدا دەکەین بتوانین بەو رێگەیە دیپۆرت بکرێنەوە، بۆ سووریا یاخود ئەفغانستان، ئەگەر دەرفەتی ئەوە دروست ببێت، بێگومان بۆ عێراقیش."
کارل نێهامەر دەشڵێت: "ئێمە لێرە گفتوگۆی زۆر گرنگ ئەنجام دەدەین. خەڵک مافی ئەوەی هەیە بتوانن هەست بە دڵنیایی بکەن، دیموکراسی ئەو مافە بە ئەوانیش دەدات. دیموکراسیی بۆ رێکخستنی وڵات پەیڕەو دەکرێت، ئێمە کار دەکەین بۆ رێکخستن و ئاسایش، ئازادی و هەمەڕەنگی."
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری ناوخۆ، ساڵی 2023 زیاتر لە 281 هەزار کۆچبەری نایاسایی روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە کە زیاتر لە 252 هەزاریان لە رێگەی دەریاکانەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و نزیکەی 29 هەزاری دیکەش لە رێگەی وشکانی.
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخرای کۆچی نێودەوڵەتی - IOM، ساڵی رابردوو زیاتر لە 155 هەزار لەو کۆچبەرانەی چوونەتە ئەورووپا، روویان لە ئیتاڵیا کردووە و لە دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین کۆچبەر چوونەتە ئەو وڵاتە.
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ راوێژکاری نەمسا:
رووداو: ئێوە باسی دیپۆرتکردنەوەتان کرد بۆ سووریا و ئەفغانستان و گوتتان پێویستە ئەنجام بدرێت؛ ئایا ئێوە دیپۆرتکردنەوە بۆ عیراقیش دەکەن، ئەمە بەشی یەکەمی پرسیارەکە و بەشی دووەم، ئێوە لەگەڵ ئەوەدان، نەمسا و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا داواکارییەکانی کۆچبەری لە وڵاتانی سێیەم وەربگرن؟
کارل نێهامەر، راوێژکاری نەمسا: ئەمە زۆر بە گرنگ دەبینم. پرۆسەی کۆچبەری بە گشتی لە وڵاتانی سێیەم سەلامەتە، تەنیا هەڵوێستی نەمسا نییە، بەڵکو لەم نێوەندەدا 15 وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا ئەو هەڵوێستەیان هەیە. گرنگە ئەوە پەیڕەو بکرێت چونکە بەو رێگایە گورزێک لە تاوانی رێکخراو دەدرێت. ئێمە زۆر بە چڕی کار بۆ ئەوە دەکەین ئەمە لە ئەجێندایی یەکێتیی ئەورووپا دا بمێنێت. ئەمڕۆ ئەوە مژارێک بوو لە لووتکەی ئەنجوومەن. ئەوانەی سزادراون، لە وڵاتەکانی ئێمە داوای پاراستنیان کردبوو، بەڵام ئەم پاراستنە پێشێل دەکەن و کاری تووندوتیژیی ئەنجام دەدەن، بەڵێ ئێمە کار لەوەدا دەکەین بتوانین بەو رێگەیە دیپۆرت بکرێنەوە، بۆ سووریا یاخود ئەفغانستان، ئەگەر دەرفەتی ئەوە دروست ببێت، بێگومان بۆ عێراقیش. ئێمە لێرە گفتوگۆی زۆر گرنگ ئەنجام دەدەین. خەڵک مافی ئەوەی هەیە بتوانن هەست بە دڵنیایی بکەن، دیموکراسی ئەو مافە بە ئەوانیش دەدات. دیموکراسیی بۆ رێکخستنی وڵات پەیڕەو دەکرێت، ئێمە کار دەکەین بۆ رێکخستن و ئاسایش، ئازادی و هەمەڕەنگی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ