ماکرۆن لەبارەی گۆڕانکاری لە سیاسەتی کۆچبەریی ئەورووپا بۆ رووداو: پێویستە رێککەوتن بکەین
رووداو دیجیتاڵ
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وەڵامی زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو دەداتەوە و دەڵێت، "پێویستە لەبارەی پرسی کۆچبەران و رێککەوتنی سەوز هاوڕابین."
لە برۆکسل یەکەمین لووتکەی ئەورووپا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەچوو. لە لووتکەکەدا باسی کۆچبەرانی نایاسایی کرا. نەمسا داوادەکات پەنابەری سووریا و ئەفغانستان بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
پرسیاری رووداو لەبارەی سیاسەتی کۆچبەری بوو دوای زیادبوونی دەنگی پارتە راستڕۆکان. سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: "دانوستاندنێکی گونجاومان لەبارەی ئەو بابەتە دەبێت، ئەوە یەکێکە لە بڕیارەکانمان کە دەبێت لەبارەی دوو بابەت هاوڕابین و گفتوگۆی ستراتیژییان لەسەر بکەین، ئەوانیش رێککەوتنی سەوز و کۆچبەرانن."
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا:
رووداو: بەڕێز سەرۆک، دەتوانم پرسیارێک بە ئینگلیزی بکەم؟ بە بڕوای ئێوە، فەرەنسا و یەکێتیی ئەورووپا رووبەڕووی قۆناخێکی نوێ لە سیاسەتی کۆچبەریی دەبنەوە، دوای زیادبوونی دەنگی پارتە راستڕۆکان لە ئەورووپا؟
ئیمانوێل ماکرۆن: دانوستاندنێکی گونجاومان لەبارەی ئەو بابەتە دەبێت، ئەوە یەکێکە لە بڕیارەکانمان کە دەبێت لەبارەی دوو بابەت هاوڕابین و گفتوگۆی ستراتیژییان لەسەر بکەین، ئەوانیش رێککەوتنی سەوز و کۆچبەرانە.