ماکرۆن لەبارەی گۆڕانکاری لە سیاسەتی کۆچبەریی ئەورووپا بۆ رووداو: پێویستە رێککەوتن بکەین

28-06-2024
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
مایکی رووداو لەبەردەم ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە:  Ludovic MARIN / AFP
مایکی رووداو لەبەردەم ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە: Ludovic MARIN / AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وەڵامی زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو دەداتەوە و دەڵێت، "پێویستە لەبارەی پرسی کۆچبەران و رێککەوتنی سەوز هاوڕابین."
 
لە برۆکسل یەکەمین لووتکەی ئەورووپا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەچوو. لە لووتکەکەدا باسی کۆچبەرانی نایاسایی کرا. نەمسا داوادەکات پەنابەری سووریا و ئەفغانستان بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان. 
 
پرسیاری رووداو لەبارەی سیاسەتی کۆچبەری بوو دوای زیادبوونی دەنگی پارتە راستڕۆکان. سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: "دانوستاندنێکی گونجاومان لەبارەی ئەو بابەتە دەبێت، ئەوە یەکێکە لە بڕیارەکانمان کە دەبێت لەبارەی دوو بابەت هاوڕابین و گفتوگۆی ستراتیژییان لەسەر بکەین، ئەوانیش رێککەوتنی سەوز و کۆچبەرانن."
 
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا:
 
رووداو: بەڕێز سەرۆک، دەتوانم پرسیارێک بە ئینگلیزی بکەم؟ بە بڕوای ئێوە، فەرەنسا و یەکێتیی ئەورووپا رووبەڕووی قۆناخێکی نوێ لە سیاسەتی کۆچبەریی دەبنەوە، دوای زیادبوونی دەنگی پارتە راستڕۆکان لە ئەورووپا؟
 
ئیمانوێل ماکرۆن: دانوستاندنێکی گونجاومان لەبارەی ئەو بابەتە دەبێت، ئەوە یەکێکە لە بڕیارەکانمان کە دەبێت لەبارەی دوو بابەت هاوڕابین و گفتوگۆی ستراتیژییان لەسەر بکەین، ئەوانیش رێککەوتنی سەوز و کۆچبەرانە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە