لە سوێد پەنابەرێکی عێراقی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز دەسووتێنێت

28-06-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقییەوە
سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقییەوە
نیشانەکردن سوێد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان پەنابەرێکی عێراقی لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوێد، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.
 
سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی پێش ئەوەی قورئانەکە بسووتێنێت، گوتی "دوای دوو کاژێر خۆپێشاندانەکەم لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم دەستپێدەکەم، لەبەردەم ئەو مزگەوتە قورئان دەسووتێنم. دوێنێ مۆڵەتی ئەمنییم بۆ ئەو کارە دەستپێکرد و ئەمڕۆ رێوشوێنی ئەمنیی توند گیراوەتەبەر، هێزە تایبەتەکانی سوێد خراونەتە ئامادەباشییەوە".
 
سەلوان تەمەنی 37 ساڵە و خۆی بە عێراقییەکی لیبراڵ، عەلمانی و بێ ئایین دەناسێنێت، دامەزرێنەر و سەرۆکی پارتی یەکێتیی سریانییە لە ساڵی 2014 بۆ 2018 و ئەندامی پارتە دیموکراسییەکانی سوێدە.
 
بەڵام بەشێکی سوێدییەکان لەگەڵ کارەکەی سەلوان نین. لۆتا یان، هاووڵاتیی سوێد دەڵێ "نابێت بەرامبەر بەم کارانە بێدەنگ بین و دەبێ بڵێین بووەستن. ئەوە کارێکی ئاسایی نییە؛ خەڵکی دیکە شەرمەزار بکەیت".
 
کلاس گێبەرڵسن، هاووڵاتیێکی دیکەی سوێد باس لەوە دەکات "ئازادیی رادەربڕین زۆر گرنگە، بەڵام پێموانییە سووتانی کتێبێکی ئایینی ئازادی رادەربڕین بێت، ئەوە شتێکی دیکەیە و هەراسانکردنە".
 
سەلوان پێشتر بەنیاز بوو رۆژی پێنجی شوباتی ئەمساڵ لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوێد قورئان بسووتێنێت، بەڵام پۆلیسی سوێد داواکەی رەتکردەوە، پاشان پەنابەرە عێراقییەکە پەنای بۆ دادگەی فیدراڵی برد لە ستۆکهۆڵم، دوو هەفتە لەمەوپێش دادگە رێگەی بە سەلوان دا ئەو کارە بکات، لەسەر بنەمای ئەوەی ئەو کارە بەشێکە لە ئازادی رادەربڕین.
 
لە سەرەتای ئەمساڵ، تورکیا گفتوگۆکانی لەگەڵ سوێد هەڵپەسارد لەبارەی بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ، لەدوای ئەوەی کۆپییەکی قورئان لەلایەن سیاسەتمەدارێکی دانیمارکییەوە لە سوێد سووتێندرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا