کۆریای باشوور.. بە بڕیارێک 51 ملیۆن کەس یەک بۆ دوو ساڵ تەمەنیان گەنج دەبێتەوە

28-06-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە 51 ملیۆن هاووڵاتی کۆریای باشوور، لە چرکەی یەکەمی رۆژی چوارشەممە، 28-6-2023، یەک ساڵ یان دوو لە تەمەنیان گەڕایەوە دواوەوە.
 
بە یاسایەکی پەرلەمانی کۆریای باشوور، کە لە 28ی ئەم مانگەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، سیستەمی تەمەنی ئەو وڵاتە کە دەیان ساڵە کاری پێدەکرێت بۆ سیستەمی نێودەوڵەتی گۆڕدرا و بەو جۆرەش هەموو هاووڵاتییەک یەک یان دوو ساڵ تەمەنی بچووک دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی سیستمی تەمەنی کۆریای باشوور، هەموو کەسێك کە لە دایک دەبێت دەستبەجێ تەمەنی بە یەک ساڵ دادەنرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو 9 مانگەی کە لە سکی دایکیدا بووە، دوای ئەوە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ، واتە لە یەکی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێك، یەک ساڵ دەخرێتە سەر تەمەنی. بۆ نموونە؛ ئەگەر منداڵێك لە 30-12-2022 لە دایک بووبێت، لە رەگەزنامەکەی دەنووسن تەمەنی یەک ساڵە، دوای یەک رۆژی کە پێدەنێتە یەکی کانوونی دووەمی2023، یەک ساڵ دیکە دەچێتە سەر تەمەنی، بەو جۆرە تەمەنی ئەو منداڵە کە دوو رۆژە بە دوو ساڵ دەنووسرێت.
 

لیی وان کیوو، وەزیری کاروباری رەگەزنامەی کۆریای باشوور دەڵێت، بە دەرکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی تەمەنی کۆن و جێبەجێکردنی سیستمی نێودەوڵەتی کە لە هەموو جیهاندا کاری پێدەکرێت، هەموو کەسێک تەمەنی راستەقینەی دەنووسرێت کە لە ساتی لەدایکبوونییەوە بۆی هەژمار دەکرێت و کۆتاییش بە شڵەژان و چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی دەهێنێت".
 
دەرکردنی ئەو یاسایە بەشێک بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی یون سوک یول، سەرۆکی ئێستای کۆریای باشوور کە لە ئایاری ئەمساڵدا پۆستەکەی وەرگرت.
 
بە گوێرەی راپرسییەکی حکومەت، لە 86.2٪ی  خەڵک پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی سیستمە کۆنەکە و جێبەجێکردنی سیستمی نوێ دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.