وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەژنەپیرۆزە لە موسڵمانان دەکات

28-06-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی بۆ موسڵمانانی جیهان نارد و جەختی لە ئازادیی ئایینی و رادەربڕین کردەوە. 
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە ناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پیرۆزبایی جەژی قوربان لە هەموو موسڵمانانی نیشتەجێی ئەمریکا و سەرانسەری جیهان دەکات.  
 
بلینکن گوتی، "جەژنی قوربان بۆ ئەوانەی کە دەیگێڕن بیرخستنەوەیەکی بەهێزە، بەو ئەرکە کۆمەڵایەتییە کە بریتییە لە گرنگیدان بە کەسانی دیکە، موسڵمانان لەسەرانسەری جیهان کۆدەبنەوە تاوەکو خێزانەکەی ئیبراهیم، هاجەر و کوڕەکەیان وەبیربهێننەوە، سەبارەت بە پەیوەندییان بە خودا لە رێگەی جەژن و حەج." 
 
هەروەها ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت، "ئێمە فرە رەنگی ئیسلام و بانگەشەی بۆ یەکسانی و هاوسۆزیمان لەبەرچاوە." 
 
گوتیشی، "لەم کاتەی جەژنی قوربان، خەڵک لە هەموو کۆمەڵگە و لایەنەکان کاری پێشینەیان بۆ خزمەتکردنی ئەوانەیە کە پێویستیان پێیەتی، وەلا دەنێن." 
 
وەک بلینکن دەڵێت، "لەبەرچاومانە لەسەرانسەری جیهان چەندین موسڵمان هەن کە ئەمساڵ لە قەیرانێكی مرۆیی قورس و ئاڵۆزی سیاسیدا جەژن دەکەن، بە شێوەیەکی تراژیدیا بەشێکیان بە تەنیا، بەشێکی دیکەیان لە شاردنەوە و هەڵاتن یان لە ژێر سەرکوتکاری، ئاهەنگی جەژن دەگێڕن." 
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ کردەوە و گوتی، "ئەمریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ لە هەر شوێنێكی جیهاندا بن، لەنێویاندا مافی ئازادی ئایینیی یان باوەڕ و ئازادی رادەربڕین." 
 
لە کۆتایی نامەیەکەیدا نووسیویەتی، "هیوای حەجێكی پیرۆز بۆ موسڵمانان لە رێگەیان بەرەو مەککە دەخوازم، خودا بکات ئەم ئاهەنگە تایبەتە ببێتە ئاهەنگی پێکەوەبوون و خۆتەرخانکردن بۆ خزمەتکردن بێت، جەژنتان پیرۆز بێت." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.