وەزیری دەرەوەی سوێد: پەکەکە رێگری ئەندامبوونمانە لە ناتۆ

28-04-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی سوێد رایگەیاند، چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لەنێو سوێد کێشەیەکی گەورەترە لەوەی چاوەڕێیان دەکرد و راشیگەیاند، فراوانبوونی چالاکییەکانی ئەو گرووپە، رێگرن لە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ.
 
رۆژی پێنجشەممە 27ی نیسانی 2023 تۆبیەس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوێد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی ئاشکرای کردووە، فراوانبوونی چالاکییەکانی لایەنگرانی پەکەکە لە وڵاتەکەیان هۆکاری سەرەکییە بۆ رەتکردنەوەی داواکەیان لەلایەن تورکیاوە، بۆ ئەندامبوونیان لە رێکخراوی ناتۆ، "هۆکاری رەتکردنەوەی داواکەمان لەلایەن تورکیا بەهۆی فراوانبوونی چالاکییەکانی گرووپی تیرۆری پەکەکەیە."
 
لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری دەرەوەی سوێد ئاماژەی بەوە کرد کارەکانیان خێراتر و فراوانتر کردوون "بۆ رێگری لە کۆکردنەوەی پارە و هاوکاریکردنی چالاکییە تیرۆرستییەکان لە دژی دەوڵەتێکی دیکە، کە تورکیایە."
 
وەزیری دەرەوەی سوێد ئاماژەی بە یاسای نوێی دژە تیرۆری وڵاتەکەی کرد، کە لە 1ی حوزەیرانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت و گوتی، "ئەوکات نیگەرانییەکانی تورکیا دەڕەوێنەوە."
 
بە گوتەی بیۆلسترۆم چالاکییەکانی پەکەکە لەنێو ئەو وڵاتە خۆی دەبینێتەوە لە "بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان و سەرانەسەندن و زۆر کاری دیکە کە زیانی بە کۆمەڵگەی سوێدی گەیاندووە."
 
یاسا نوێیەکەی سوێد، هەموو ئەندامێکی گرووپی تیرۆرستی دەکاتە تاوانبار و هەر کەسێکیش ئەندامبوونی لەو گرووپانە بسەلمێندرێت ئەوا نزیکەی چوار ساڵ زیندانی دەکرێت. هەروەها هەڵگرتنی چەک، تەقەمەنی و کۆکردنەوەی هاوکاری و دابینکردنی شوێن بۆ گردبوونەوەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان، دەچێتە قاڵبی هاوکاریکردنی گرووپە تیرۆرستییەکان و سزاکە زیندانیکردنە.
 
مانگی ئاداری ساڵی رابردوو سوێد هاوشانی فینلاند داواکاری ئەندامبوونی لە ناتۆ پێشکێشی رێکخراوەکە کرد، سەرجەم وڵاتانی نێو رێکخراوەکە بە داواکەی فینلاند رازی بوون، بەڵام تورکیا داواکەی سوێدی رەتکردەوە، بە پاساوی ئەوەی چاوپۆشی لە چالاکییەکانی پەکەکە لە نێو وڵاتەکەدا دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.