سەرۆکی کۆریای باشوور لە کۆشکی سپی گۆرانی دەڵێت

28-04-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
سەرۆکی کۆریای باشوور و وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە واشنتن. وێنە: AFP
سەرۆکی کۆریای باشوور و وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە واشنتن. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی کۆریای باشوور لە بۆنەیەکدا لە کۆشکی سپی بەهرەی خۆی لە گۆرانی گوتن پێشاندەدات. 
 
یوون سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور لەگەڵ کیم کیۆن هیی هاوژینی لە کۆشکی سپی بوو بۆ بەشداریکردن لە ئێوارەخوانێک کە بە ئامادەبوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و جیڵ بایدن، خانمی یەکەمی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
 
لە کۆتایی بۆنەکەدا، ژمارەیەک گۆرانیبێژ گۆرانییان گوت. یەکێک لەوان، گۆرانییەکی دڵخوازی سەرۆکی کۆریای باشووری لە سەر سەکۆکە پێشكێشکرد. 
 
دوای ئەوەی کە تەواو بوو، بایدن و سەرۆکی کۆریای باشوور چوونە سەر سەکۆکە. بایدن داوای لە یوون کرد گۆرانیی American Pie بڵێت. 
 
ئەوەی کە ئامادەبووان لە نێویاندا ئەنجلینا جوولی و چەندین کەسایەتیی دیکەی سیاسی و هونەریی ئەمریکا چاوەڕێیان نەدەکرد، روویدا.
 
یوون مایکەکەی گرتەدەست و بە ئینگلیزیەکی رێک و تۆنێکی خۆش گۆرانییەکەی گوتەوە. لە کۆتاییدا هەموو ئامادەبووان چەپەڵەیان بۆ لێدا. 
 
بایدن بە یوونی گوت، "نەمدەزانی تۆ بتوانی گۆرانی بڵێیت،" دواتریش گیتارێک کە واژۆی دۆن مکلین، نووسەری گۆرانییەکەی لەسەر بوو، پێشكێشی سەرۆکی کۆریای باشووری کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.