بانکی جیهانی: ساڵانە 5.7 ملیۆن کەس بەهۆی هەوای پیسەوە گیان لەدەستدەدەن

28-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
 بەگوێرەی راپۆرتەکە، هەوای پیس زۆرترین زیان بە وڵاتە هەژار و مامناوەندەکان دەگەیێنێت.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، هەوای پیس زۆرترین زیان بە وڵاتە هەژار و مامناوەندەکان دەگەیێنێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەوای پیس، ئەو ژەهرەیە کە بە بێدەنگی مرۆڤ دەکوژێت، بەڵام راپۆرتێکی نوێی بانکی جیهانی دەڵێت، ئەم ژهرە بێ چارەسەر نییە،
بەڵکو دەکرێت لە رێگەی دەرکردنی یاسا و سیاسەتی تایبەتەوە، تاوەکو 2040، ژمارەی ئەو کەسانەی دەکەونە بەر مەترسیی هەوای پیس، بۆ نیوە کەمبکرێنەوە.
 
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ساڵانە 5 ملیۆن و 700 هەزار کەس بەهۆی هەوای پیسەوە لە سەرانسەری جیهان دەمرن. 95٪یان خەڵکی وڵاتانی هەژار و داهات مامناوەندن. 
 
جێنێڤیەڤ کۆنەرز، بەڕێوەبەری بەشی ژینگە لە بانکی جیهانیباس لەوە دەکات، "خەڵکێکی زۆر هەوای پیس هەڵدەمژن، بە تایبەتی لە وڵاتانی داهات کەم و مامناوەند. زیانی پیسبوونی هەوا لەسەر ئابووری، دەگاتە 5٪ـی کۆی گشتیی بەرهەمی نێوخۆی جیهان. بۆیە پێویستە هەنگاوی بەپەلە بنرێت."
 
پیسبوونی هەوا، بەشی هەرە زۆری بەهۆی مرۆڤ و کارەکانییەوەیە، لە نێویاندا کشتوکاڵ، پەرەپێدانی شارەکان، ئامرازەکانی هاتووچۆ، پیشەسازی و تەنانەت چێشتلێنان. لە هەندێ ناوچەش، تەپوتۆزی بیابان رۆڵی هەیە.
 
چارەسەر بۆ ئەمانە، وەک بانکی جیهانی پێشنیازی دەکات، بریتییە لە بەڕێوەبەردنی باشتری شارەکان، کۆکردنەوەی داتا بە شێوەیەکی باشتر و وەبەرهێنانی زیاتر لە پاراستنی ژینگە. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە