گالەری

 
وێنەکان: AFP
 
لە هۆڵی دۆلبی لۆس ئانجلسی کالیفۆرنیا 94ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی و لاوەکی، باشترین دەرهێنەر، کورتەفیلم، کورتەفیلمی ئەنیمەیشن، فیلمی ئەنیمەیشن، باشترین بەڵگەفیلمی درێژ و چەند بابەتێکی دیکەی وەکو براوەی ئۆسکاری باشترین مەیکەپ، باشترین بەرهەمی نێودەوڵەتی، باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ دابەشکران.
 
باشترین فیلم
 
"Belfast"
"CODA" *براوەی خەڵات
"Don't Look Up"
"Drive My Car"
"Dune"
"King Richard"
"Licorice Pizza"
"Nightmare Alley"
"The Power of the Dog"
"West Side Story"
 
کۆدا خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشکرا، کۆدا لە دەرهێنانی خانمە دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی خاتوو سیان هیدەرە، فیلمی کۆدا باس لە خێزانێک دەکات کە لە ماساچوسێتی ئەمریکا دەژین، تەواوی ئەندامی خێزانەکە کەڕ و لاڵن، یەکیان نەبێت، کە زۆر تامەزرۆی بەدیهێنانی خەونەکانییەتی، یەکێک لە خەونەکانی گۆرانیگوتنە، روبی لەنێوان دەستبەرداربوونی خێزانی و بەدیهێنانی خەونەکانی یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.
 
باشترین ئەکتەر
 
Javier Bardem, "Being the Ricardos"
Benedict Cumberbatch, "The Power of the Dog"
Andrew Garfield, "Tick, Tick... Boom!"
Will Smith, "King Richard" *براوە
Denzel Washington, "The Tragedy of Macbeth"
 
ویڵ سیمیز بۆ دووەمجار لە ماوەی 30 ساڵی کاری سینەمایی خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت، ئەمجارەیان خەڵاتی بۆ فیلمی کینگ ریچارد وەرگرت، بەڵام شەوێکی بێ کێشەنەبوو بۆ ویڵ سیمیس. کریس رۆک، یەکێک لە پێشکێشكارەکانی رێوڕەسمەکە گاڵتەی بە هاوژینی ویڵ سیمیز کرد کە نەخۆشیێکی دەگمەنی هەیەو قژی هەڵدەوەرێت، هەرچەند ویڵ سیمیز خۆیشی بە گاڵتە و گەپەکە پێکەنی، بەڵام هەستا بەبەرچاوی 2500 میوان زلەیەکی لە کریس رۆک دا، داوای لێکرد جارێکی دیکە ناوی هاوژینی نەهێنێت. 
 
دوای ئەم رووداوە، ویڵ سیمیس بانگهێشتکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی کینگ ریچارد، لە گوتەکەیدا ویڵ داوای لێبووردنی لە کریس نەکرد، گوتی خۆشەویستی شتی شێتانەت پێدەکات. ویڵ سیمیس تەمەنی 53 ساڵە و ئەمە دووەم خەڵاتییەتی وەکو باشترین ئەکتەر.
 
باشترین ئەکتەری ژن
 
ACTRESS IN A LEADING ROLE
Jessica Chastain, "The Eyes of Tammy Faye" * براوەی خەڵاتەکە
Olivia Colman, "The Lost Daughter"
Penelope Cruz, "Parallel Mothers"
Nicole Kidman, "Being the Ricardos"
Kristen Stewart, "Spencer"
 
جێسیکا چاستەین خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بۆ فیلمی The Eyes of Tammy Faye بەدەستهێنا، فیلمەکەی باس لە ژنێک دەکات بەناوی تامی بەیکەر کە لەگەڵ مێردەکەی گەورەترین تۆڕی تەلەڤزیۆنی ئایینی دادەمەزرێنن، ژن و مێردەکە بەهۆی دامەزراوەکەیان ناوبانگ دەردەکەن و دەبنە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو کەسێک، بەڵام خراپبەکارهێنانی داهاتیان و گەندەڵێیک کۆتایی بە ئیمپراتۆرییەتەکەیان دەهێنێت.
 
باشترین دەرهێنەر
 
Kenneth Branagh, "Belfast"
Ryusuke Hamaguchi, "Drive My Car"
Paul Thomas Anderson, "Licorice Pizza"
Jane Campion, "The Power of the Dog" * براوە
Steven Spielberg, "West Side Story"
 
جەین کامپیۆن خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی "The Power of the Dog"بردەوە، جەین ژنە دەرهێنەرێکی بە رەچەڵەک نیوزیلاندییە، تەمەنی 67 ساڵە، لەگەڵ هەریەک لە ستیڤن شپیلبێرگ و پۆڵ تۆماس ئاندێرسن و چەند دەرهێنەرێکی دیکەی ناودار لە کێبکڕکێدا بوو. فیلمەکەی جەین کە بە واتای "دەسەڵاتی سەگەکە" دێت، فیلمەکە لەسەر رۆمانی نووسەری ئەمریکی، تۆماس ساڤەیج نووسراوەتەوە کە باس لە دوو برا دەکات کاتێک یەکێکیان هاوسەرگیری لەگەڵ بێوەژنێک دەکات و لەگەڵ منداڵە بچکۆلانەکەی دەیهێنێتەوە ماڵەوە، براکەی دیکە پێی قەڵس دەبێت، گاڵتەیان پێدەکات، تا دوایی ئەوەی لە خەیاڵی هیچ کەسێک نییە روودەدات.
 
خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەشکران:
 
ویل سمیس، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو
جێسیکا چاستەین، خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەر
فیلمی کۆدا، خەڵاتی باشترین فیلم
ئاریانا دیبۆس، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لاوەکی 
خەڵاتی باشترین کورتەفیلم بە 'The Queen of Basketball' بەخشرا
'Encanto' خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیش 
'The Windshield Wiper' براوەی ئۆسکاری باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن وەرگرت
'The Eyes of Tammy Faye' براوەی ئۆسکاری باشترین مەیکئەپ
فیلمی ژاپۆنی 'Drive My Car' خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین بەرهەمی نێودەوڵەتی 
'Belfast'  خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ 
فیلمی 'No Time to Die' خەڵاتی باشترین گۆرانی ئۆریجیناڵ 
جەین کەمپیۆن، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر
'Summer of Soul'  خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی درێژ