28-02-2020
01:37
تورکیا لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشدەکاتە سەر سوپای سووریا
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیێنێت، لە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی رژێمی سووریا چەندین فەرماندەی سەربازی سووریا و دوو فەرماندەی حیزبوڵڵایان کوژراون.
هێرشەکەی فڕۆکەکانی تورکیا لە شارۆچکەی زێربا لە باشووری حەلەب بووە، جیا لە کوشتنی ئەو ژمارە فەرماندەیە، چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی رژێمی سووریای تێکشکاندووە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە ئێستا لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردوومان و تۆپبارانکردنی هێزەکانی سوپای سووریا بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو فەرماندانەی کوژراون ناوەکانیان بەمشێوەیە:
لیوا بورهان رەحموون، فەرماندەی لیوای 124
عەمید ئیسماعیل عەلی، فەرماندەی کەتیبەی 73
عەمید مازن فرواتی
موقەدەم محەممەد مەحموود
وێنەی ئەو فەرماندانەی کوژراون:
زیاتر بخوێنەوە
23:12
رووداو - هەولێر
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی هێزەکانیان لەلایەن رژێمی سووریاوە سەربازێکیان لە ئیدلب کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە وەڵامی ئەو تۆپبارانەدا، 56 کەسیان لە رژێمی سووریا کوشتووە، هەشت دەبابە، چوار زرێپۆش و پێنج تۆپهاوێژیشیان تێکشکاندووە.
زیاتر بخوێنەوە
21:23
تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فەرماندەیەکی سوپای کۆماریی سووریا دەکوژێت
تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فەرماندەیەکی سوپای کۆماریی سووریا دەکوژێت
تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان باڵەخانەیەک لە دەورووبەری حەلەبی سووریا دەکاتە ئامانج کە لەنێویدا کۆبوونەوەیەکی سەربازی تایبەت بە سوپای سووریا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە چەند سەربازێک دەکوژێت، لەنێوانیاندا بورهان رەحموون، فەرماندەی لیوای 124 لە سوپای کۆماریی سووریا.
زیاتر بخوێنەوە
20:16
ئەردۆغان لەگەڵ ترەمپ و مێرکل رەوشی ئیدلبی تاوتوێکرد
ئەردۆغان لەگەڵ ترەمپ و مێرکل رەوشی ئیدلبی تاوتوێکرد
رووداو - هەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا بارودۆخی ئیدلبی تاوتوێکرد، کۆشکی سپیش دەڵێت، هەردوو سەرۆک هاوڕابوون کە دەبێت سووریا و رووسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سەر ئیدلب بووەستێنن.
بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ 28-2-2020 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ئیدلب کردووە.
سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا ئاماژەیکردووە کە ئەردۆغان باسی لەو هێرشە کردووە کە شەوی رابردوو کرایە سەر سەربازانی وڵاتەکەی لە ئیدلب. هەردوو سەرۆک کۆکبوون لەسەر ئەوەی لەپێناوی رێگریکردن لە دروستبوونی کارەساتی مرۆیی، هەنگاوی جیدی بنرێت بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەن.
بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ 28-2-2020 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ئیدلب کردووە.
سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا ئاماژەیکردووە کە ئەردۆغان باسی لەو هێرشە کردووە کە شەوی رابردوو کرایە سەر سەربازانی وڵاتەکەی لە ئیدلب. هەردوو سەرۆک کۆکبوون لەسەر ئەوەی لەپێناوی رێگریکردن لە دروستبوونی کارەساتی مرۆیی، هەنگاوی جیدی بنرێت بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەن.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، ئەردۆغان جەختی لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەرکردنی رژێمی سووریا لەو ناوچانە کرد کە بەپێی رێککەوتنی سۆچی دیاریکراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا "هاوڕابوون کە دەبێت رژێمی سووریا، رووسیا و رژێمی ئێران ئۆپەراسیۆنەکەیان بوەستێنن پێش ئەوەی خەڵکی سڤیلی زیاتر بکوژرێن و ئاوارەبن".
کۆشکی سپی دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ "سەرەخۆشی" ئاراستەی ئەردۆغان کردووە بەبۆنەی کوژرانی سەربازانی تورکیا و سەرکۆنەی هێرشەکەیشی کردووە.
هاوکات لە پەیوەندییەکی دیکەی تەلەفۆنیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا قسەیان کرد، مێرکل سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر سەربازەکانی تورکیا و داوایکرد ئۆپەراسیۆنی رژێمی سووریا و پاڵپشتیکارانی لە ئیدلب بوەستێت.
18:19
کرێملن: دەکرێت 5 یان 6ـی ئازار پووتین و ئەردۆغان کۆببنەوە
لەبارەی گرژییەکانی ئیدلب و هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممەی سوپای سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ئیدلب، سەرۆکانی تورکیا و رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. کۆشکی کرێملن ـیش دەڵێت، دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا سەرۆکی رووسیا و سەرۆککۆماری تورکیا بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئیدلب کۆببنەوە.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن رایگەیاند، دەکرێت رۆژی 5ی ئازار یان 6ی ئازار ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببنەوە.
ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پووتین و ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەیانکرد و بەگوێرەی راگەیێنراوی کرێملن، هەردوو سەرۆک رێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی رێکاری نوێ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئاساییکردنەوەی رەوشی باکووری رۆژئاوای سووریا.
سەرۆکی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا بە میدیاکانی راگەیاند، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا بە پووتینی راگەیاندووە کە لەمەودوا سەربازانی سووریا دەکەنە ئامانج.
فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆکی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە. بەگوتەی ئاڵتوون ئەردۆغان بە پووتینی گوتووە "لە خوێنی شەهیدانمان خۆش نابین و لەمەودوا لە هەر شوینێک هێرشمان بکرێتەسەر، هەموو سەربازێکی سووریا بۆ ئێمە ئامانجە".
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، پووتین و ئەردۆغان کۆک بوون لەسەر ئەوەی لە نزیکترین کاتدا رووبەڕوو یەکدی ببینن و کۆببنەوە.
هەروەها سێرگی لاڤرۆڤ لەمبارەیەوە رایگەیاند، روسیا ئامادەیە لەگەڵ تورکیا هاوئاهەنگیی ئیدلب بەردەوام بکات.
زیاتر بخوێنەوە
18:10
لەسەر داوای ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، بەلجیکا، ئیستونیا، کۆماری دۆمینیک، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی گرژییەکانی ئیدلب کۆدەبێتەوە.
17:30
ئەو کەسانەی لە تورکیا هەواڵی نادروست لەبارەی هێرشەکەی ئیدلب بڵاودەکەنەوە، دەستگیر دەکرێن
ئەو کەسانەی لە تورکیا هەواڵی نادروست لەبارەی هێرشەکەی ئیدلب بڵاودەکەنەوە، دەستگیر دەکرێن
لەسەر بڕیاری داواکاری گشتیی ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە هەواڵی هێرشی سەر سەربازانی تورکیا لە ئیدلب بڵاودەکەنەوە.
بەپێی نووسراوی فەرمی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە هەواڵی "نادروست و تێکدەرانە" لەبارەی هێرشی شەوی رابردوو بۆ سەر هێزەکانی تورکیا بڵاودەکەنەوە.
بڕیارەکە لە ئەنقەرە و پارێزگاکانی دیکەی تورکیا دەستی پێدەکرێت و زیاتر جەخت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە. بەتایبەتی ئەوانە دەستگیردەکرێن کە هەواڵ، وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لەبارەی هێرشەکە بڵاودەکەنەوە. داواکاریی گشتیی ئەنقەرە ئەوە بە دوژمنکاری ناودەبات.
زیاتر بخوێنەوە
16:54
وهزیری بهرگریی توركیا: 200 ئامانجی سوپای سووریا خاپوور كراون
تانکێکی ئۆتۆماتیکی سوپای تورکیا لەکاتی بۆردوومانکردنی هێزەکانی سووریا
وهزیری بهرگریی توركیا رایگهیاند، دوای هێرشهكهی سوپای سووریا بۆ سهر سهربازانی سوپای توركیا و كوژرانی 33 سهرباز، 200 ئامانجی سوپای سووریا خاپوور كراون.
خولوسی ئاكار، وهزیری بهرگریی توركیا، دوای كوژرانی 33 سهربازی توركیا له ئیدلب بههۆی هێرشهكانی سوپای سووریا، له رێگهی وشكانی و فڕۆكەی بێفڕۆكهوانهكانمانەوە زیاتر له 200 ئامانجی سوپای سووریا خاپووركراون و له ئهنجامدا 309 سهربازی سووریا كوژراون.
ئاكار راشیگهیاند، له ئهنجامی هێرشهكانماندا پێنج هێلیكۆپتهر، 23 تانك، 23 تۆپهاوێژ، یهك سیستهمی بهرگریی ئاسمانی له جۆری SA-17 و یهك سیستهمی بهرگریی ئاسمانی له جۆری SA-22 تێكشكێنراون.
ههروهها خولوسی ئاكار راگهیێندراوهكهی وهزارهتی بهرگریی رووسیای بهدرۆخستهوه بهوهی زانیارییان نهبووه له شوێنی مانهوهی سهربازانی توركیا و راشیگهیاند، وێڕای بوونی هاوئاههنگیی پێشتر لهگهڵ بهرپرسانی رووسیا لهو شوێنانهی یهكهكانی ئێمهی لێن، كهچی ئهم هێرشه کراوه.
وهزیری بهرگریی توركیا ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای توركیا هیچ كاتێك خوێنی سهربازانی بهههدهر نهداوه و نایشیدات و به ههموو توانایهكیانهوه بهرهنگاری دهستدرێژیكاران دهبنەوە.
هاوکات سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، لەسەر داوای تورکیا لەژێر بەندی چواری پەیماننامەی ناتۆ لەبارەی دۆخی سووریاوە کۆدەبنەوە.
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاندووە، رۆژی هەینی باڵیۆزانی 29 ئەندامەکەی ناتۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی دۆخی سووریاوە دەکەن.
بەپێی راگەیێندراوەکەی سکرتێری گشتیی ناتۆ، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای حکومەتی تورکیایە و کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە لەژێر بەندی چواری پەیماننامەی ناتۆدا.
بەپێی بەندی چواری پەیماننامەی ناتۆ، هەموو ئەندامانی رێکخراوەکە مافی ئەوەیان هەیە داوای کۆبوونەوەی راوێژکاری بکەن هەرکاتێک پێویستیان پێیبێت یان هەرەشە بکەوێتە سەر ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان.
لەلایەکی دیکەوە، دوای ئەوەی لە چوار خولی کۆبوونەوەدا نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێک، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ـی شوباتی 2020 شاندی رووسیا و تورکیا جارێکی دیکە لەبارەی دۆخی ئیدلبەوە دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.
ئەلیکساندەر لاورێنتیڤ، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی رووسیا لە سووریا سەرۆکایەتیی شاندی رووسیا دەکات و سێدات ئۆنال، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرۆکایەتیی شاندی تورکیا دەکات.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو سوپای سووریا بە هاوکاریی رووسیا بۆردومانی سەربازانی تورکیای لە ئیدلب کرد. بەپێی گوتەی بەرپرسانی تورکیا، تاوەکو ئێستا 33 سەربازی تورکیا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.
پێشتر شاندەکانی رووسیا و تورکیا دوو خول لە ئەنقەرە و دوو خولیش لە مۆسکۆ پرسی ئیدلبیان خستە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
زیاتر بخوێنەوە
16:35
پەیامنێری رووداو: کارئاسانی بۆ کۆچبەران دەکرێت بۆ ئەوەی بەرەو یۆنان و بولگاریا بچن
دیمەنی کۆچبەران لە سنووری ئەدرنە. وێنە: رووداو
شەپۆلی کۆچبەران لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا بەردەوامە، تورکیا کارئاسانی بۆ کۆچبەران دەکات بۆ ئەوەی بەرەو یۆنان و بولگاریا بچن، ژمارەیەک لە پەنابەران لە رێگەی دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە دوورگەکانی یۆنان، بەڵام لە ئەدرنە هیچ پەنابەرێک نەیتوانوە بەرەو یۆنان و بولگاریا دەرباز ببێت.
سەبارەت بە چۆنیەتی گواستنەوەی پەنابەران لە سنوورەکانی تورکیاوە بۆ سنوورەکانی یۆنان و بولگاریا، راوین ستێرک، پەیامنێری رووداو لە ئەدرنە رایگەیاند: لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە ئیستانبوڵ بە پاس پەنابەران بەرەو ئەدرنە دەگوازرێنەوە، کە دوایین سنووری تورکیایە لەگەڵ بولگاریا، تەنەنات لە دوێنێ ئێوارە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەو پەنابەرانە دەکرێت، تاوەکو ئێستاش لە دەوروبەری هەزار کەس خۆیان گەیاندووەتە نزیک سنوور، لەسەر سنوورەکانیش هێزە ئەمنییەکان هەن و رێگا پیشانی پەنابەران دەدەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەربازببن، بەڵام لەودیو سنووری یۆنان و بولگاریا پەنابەران نەیانتوانیوە خۆیان بگەیێنن بەو وڵاتانەو وڵاتانی ئەوروپا، بەڵکو راگیراون.
لەنێو ئەو پەنابەرانەش ژمارەیەکی زۆر پەنابەرانی ئەفغانستانی و پاکستانی و ئێرانی هەن، هەرچی کۆچبەرانی سووریا و رۆژئاوای کوردستانە ژمارەیان یەکجار کەمە، 80%یان پەنابەرانی ئەفغانستانی و پاکستانی و ئێرانین، هەندێکیشیان عێراقین.
لە سنووری ئەدرنەوە تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە خۆی بگەیێنێت بە یۆنان و بولگاریا، بەڵام له شاری چاناككاڵه و دەوروبەری ئیزمیر ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لە رێگەی دهریاوه هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیێنن بە ئەوروپا، بەشێکیان توانیویان خۆیانە بگەیێننە دوورگەکانی یۆنان.
16:29
ئیبراهیم کاڵن: سوپای تورکیا باجی قورس بە رژێمی ئەسەد دەدات
بە ئامانجکردنی هێزەکانی سووریا لەلایەن تورکیا
ئیبراهیم كاڵن، گوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر، لهبارهی هێرشهكانی ئیدلب رایگهیاند "میللەتەکەمان لەوە دڵنیابن، کە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆناچن. سوپاکەمان باجی قورس بە رژێمی ئەسەد دەگەیێنێت، کە دەستی خەڵتانی خوێن بووە. ئەو قەیرانەی لە ئیدلب دەگوزەرێت، هەموو سنوورەکانی بەزاندووە".
كاڵن راشیگهیاند "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە لە ئیدلب و سووریا دەگوزەرێت، بوەستێنێت و هەنگاوی بەکردار لەم پێناوە بنێت.
15:49
توركیا: ئهردۆغان و پووتین له نزیكترین كاتدا كۆدهبنهوه
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
سهرۆكایهتیی فهرمانگهی پهیوهندییهكان له سهرۆكایهتیی كۆماری توركیا بڵاویكردهوه، ئهردۆغان و پووتین له نزیكترین كاتدا كۆدهبنهوه.
فهخرهدین ئاڵتوون، سەرۆكى فەرمانگەى پەيوەندييەكان له سەرۆكايەتیى كۆمارى توركيا رایگهیاند ''له پهیوهندیی تهلهفۆنیی ئهردۆغان لهگهڵ پووتین، بڕیاردرا لهسهر كۆبوونهوهی رووبهڕووی ههردوو سهرۆك له نزیكترین کاتدا''.
سەرۆكى فەرمانگەى پەيوەندييەكان له سەرۆكايەتیى كۆمارى توركيا جهختیشیكردهوه "سهرۆككۆماری توركیا ترافیكی پهیوهندییه تهلهفۆنییهكان لهگهڵ ههریهك له دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا، ئهنگێلا مێركل، راوێژكاری ئهڵمانیا، ئێمانوێل ماكرۆن، سهرۆكی فهرهنسا و بۆریس جۆنسن، سهرۆكوهزیرانی بهریتانیا ئهنجامدهدات".
ههر ئهمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وهزیری دهرهوهی رووسیا، لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهڤانیدا رایگهیاندبوو، پووتین و ئهردۆغان پهیوهندیی تهلهفۆنییان ئهنجامداوه و پابهندی رێككهوتنی ههردوو سهركرده دهبین لهبارهی ئیدلب.
15:29
سکرتێری گشتیی ناتۆ: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی تورکیا
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ. وێنە: AFP
دوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئیدلب بەهۆی کوژرانی 33 سەربازی تورکیا، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند بەردەوامدەبن لە پشتیوانیکردنی تورکیا و دەشڵێ "دەبێ دۆخی ئیدلب هێوربکرێتەوە".
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی تیرۆرەوە تورکیا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و گوتی "داوا لە رژێمی ئەسەد دەکەین هێرشەکانی بوەستێنێت".
سکرتێری گشتیی ناتۆ لە درێژەی گوتەکانیدا ئەوەی خستەڕوو "هاوکاری پێشکەشی تورکیا دەکەین و دەبێت هاوکاریی مرۆیی بگەیێندرێتە ئیدلب".
یەنس ستۆڵتنبێرگ هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سەربازانی تورکیا دەربڕی دەشڵێ "داوا لە رووسیا و سووریا دەکەین هێرشەکانی سەر ئیدلب رابگرن".
15:17
یەکێتیی ئەوروپا هێزی دەریایی رەوانەی سنوورەکانی یۆنان دەکات
کۆچبەران هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن. وێنە: AFP
هێزی دەریایی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا خرانە ئامادەباشییەوە و یەکێتیی ئەوروپا هێزی دەریایی رەوانەی سنوورەکانی یۆنان دەکات.
ناردنی هێزی دەریایی لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە لەکاتێکدایە، سەدان کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی لیسبووس لە یۆنان، ئەمەش دوای ئەوەی تورکیا سنوورەکانی لەگەڵ ئەوروپا بەڕووی کۆچبەراندا کردەوە.
زیاتر بخوێنەوە
14:58
یەکێتیی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات رێز لە رێککەوتنەکەی نێوانیان بگرێت
بەشێک لە کۆچبەران لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا دەڕۆن. وێنە: AFP
بەشێک لە کۆچبەر و پەنابەرانی سووری لە تورکیاوە بەرەو سنوورەکانی ئەوروپا دەستیان بە جووڵە کردووە، بەشێکیان پاسیان بۆ دابینکراوە، لە ئیستانبووڵ و ناوچەکانی دیکەی تورکیاوە دەبرێن و دەگەیێندرێنە شاری ئادیرنە لەنزیک سنوورەکانی یۆنان.
گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، هیچ راگەیێندراوێکی فەرمی لە بەرپرسانی تورکیاوە سەبارەت بە گۆڕانی سیاسەتی کۆچ نییە و گوتیشی، لە دیدی ئەوانەوە هێشتا پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا هەیە.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیا زیاتر لە 3.6 ملیۆن پەنابەر و کۆچبەر دەبن، لە ساڵی 2011وە لێشاوی کۆچبەرانی سووریا بۆ تورکیا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
پەنابەران و کۆچبەرانی سووریا لەنزیکەی 20 کەمپدا لە تورکیا نیشتەجێکراون، بەشێک لە کەمپەکانیش لەسەر سنوورەکانی نێوان تورکیا و سووریان.
رێگەدان بە چوونی کۆچبەر و پەنابەرە سوورییەکانیش بۆ ئەوروپا لەلایەن تورکیا لەکاتێکدایە، لە 18ی ئایاری 2016 بۆ رێگریکردن لە چوونی ئەو کۆچبەرانە بۆ ئەوروپا، حکومەتی تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتنێکیان ئەنجامدا، بەپێی رێککەوتنەکە یەکێتیی ئەوروپا لە بەرامبەر لەخۆگرتنی کۆچبەر و پەنابەرانی سووریا لەلایەن تورکیاوە، بڕی سێ ملیار یۆرۆی وەک هاوکاری بۆ تورکیا تەرخانکرد و لە چەند روویەکی دیکەشەوە هاوکاریی تورکیایان کرد.
لەدوای ئەم بڕیارەی تورکیاش بۆ رێگەدان بە چوونی کۆچبەران بۆسەر سنوورەکانی ئەوروپا، گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا داوای لە تورکیا کرد رێز لە رێککەوتنەکەی نێوانیان بگرێت و رێگە بە چوونی کۆچبەران بۆسەر سنوورەکانیان نەدات.
زیاتر بخوێنەوە
14:39
كۆبوونهوهی شاندهكانی رووسیا و توركیا لهبارهی ئیدلب بەڕێوەدەچێت
شاندی تورکیا و رووسیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئیدلب
ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کۆبوونەوەی شاندەکانی تورکیا و رووسیا لەبارەی ئیدلب له رۆژی سێیەمی گهڕی سێیهمیدا بەردەوام دەبێت.
شاندهكان به سهرۆكایهتیی سهدات ئۆناڵ، جێگری وهزیری دهرهوهی توركیا و ههریهك له ئهلێكساندهر لاڤرێنتیێڤ، نێردهی تایبهتی ڤلادیمیر پووتین سهرۆكی رووسیا بۆ سووریا و سێرگی ڤێرشینین، جێگری وهزیری دهرهوهی رووسیا، له وهزارهتی دهرهوهی توركیا کۆدەبنەوە.
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە شاندی هەردوو وڵات کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە شاندی رووسیای راگەیاندبوو، پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست لە ئیدلب رابگەیێندرێت و هێزەکانی سووریا بکشێنەوە سنوورەکانی دەرەوەی رێککەوتننامەی سۆچی.
شاندهكانی توركیا و رووسیا پێشتر له ئهنقهره و مۆسكۆ دوو گهڕی كۆبوونهوهیان لهبارهی ئیدلب ئهنجامدابوو؛ لە دوو رۆژی رابردووشدا له وهزارهتی دهرهوهی توركیا دهستیان به گهڕی سێیهمی كۆبوونهوهكانیان لهبارهی ئیدلب كردووە.
14:22
وهزارهتی دهرهوهی توركیا: هیچ گۆڕانكارییهك له سیاسهتی وڵاتهكهمان لهبارهی پهنابهران رووینهداوه
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: پێدەچێت جموجۆڵی ژمارهیهك له كۆچبهر و پهنابهران له توركیاوه بهرهو رۆژئاوا بهردهوامبێت
وهزارهتی دهرهوهی توركیا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، هیچ گۆڕانكارییهك له سیاسهتی وڵاتهكهیان لهبارهی پهنابهران رووینهداوه "کە لە جیهاندا میوانداریی زۆرترین پەنابەر دەکەین".
وهزارهتی دهرهوهی توركیا راشیگهیاند، له ئهگهری خراپتربوونی دۆخی ئیدلب، پێدەچێت جموجۆڵی ژمارهیهك له كۆچبهر و پهنابهران له توركیاوه بهرهو رۆژئاوا بهردهوامبێت.
13:41
وەزیری دەرەوەی رووسیا: هیچ جۆرە سازشێک لەگەڵ تیرۆریستانی ئیدلب ناکەین
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا. وێنە: AFP
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هیچ جۆرە سازشێک لەگەڵ "تیرۆریستانی ئیدلب" ناکەن، دەشڵێ "چارەنووسی تیرۆریستانی ئیدلب لەنێوبردنە".
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کرد "سوپای سووریا بەرەنگاری تیرۆریستان بووەتەوە و ناتوانن رێگە لە سوپای سووریا بگرن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان".
سێرگی لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا ئاگاداری نەکردوونەتەوە لە شوێنی سەربازەکانی لە ئیدلب و گوتیشی "ئەمڕۆ پووتین و ئەردۆغان لەبارەی ئیدلبەوە گفتوگۆیان کرد و باسیان لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی سۆچی کرد".
13:18
وهزیری بهرگریی توركیا: 200 ئامانجی سوپای سووریا خاپوور كراون
خولوسی ئاكار، وهزیری بهرگریی توركیا. وێنە: AFP
وهزیری بهرگریی توركیا رایگهیاند، دوای هێرشهكهی سوپای سووریا بۆسهر سهربازانی سوپای توركیا و كوژرانی 33 سهرباز، 200 ئامانجی سوپای سووریایان خاپوور کردووە.
خولوسی ئاكار، وهزیری بهرگریی توركیا رایگەیاند "دوای كوژرانی 33 سهربازی توركیا له ئیدلب بههۆی هێرشهكانی سوپای سووریا، له رێگهی وشكانی و فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانمان زیاتر له 200 ئامانجی سوپای سووریا خاپووركراون و له ئهنجامدا 309 سهربازی سووریا كوژراون".
وهزیری بهرگریی توركیا راشیگهیاند، له ئهنجامی هێرشهكانماندا پێنج ههلیكۆپتهر، 23 تانك، 23 تۆپهاوێژ، یهك سیستهمی بهرگریی ئاسمانی له جۆری SA-17 و یهك سیستهمی بهرگریی ئاسمانی له جۆری SA-22 تێكشكێندراون.
خولوسی ئاكار راگهیێندراوهكهی وهزارهتی بهرگریی رووسیای رەتکردەوە بهوهی زانیارییان نهبووه له شوێنی مانهوهی سهربازانی توركیا و راشیگهیاند "وێڕای بوونی ههماههنگی پێشوەختە لهگهڵ بهرپرسانی رووسیا لهو شوێنانهی یهكهكانی ئێمهی لێن، كهچی ئهم هێرشه ئهنجامدراوه".
وهزیری بهرگریی توركیا ئهوهشی راگهیاند، سوپای توركیا هیچ كاتێك خوێنی سهربازانی بهههدهر نهداوه و بەهەدەریشی نادات، به ههموو توانایهكیانهوه بهرهنگاری دهستدرێژیكاران دهبنەوە.
12:13
پۆلیسی یۆنان: رێگەنادەین کۆچبەرەکان لە سنوورەکانمان بپەڕنەوە
گەیشتنی ژمارەیەک کۆچبەر بە دوورگەی لێسبۆس لە یۆنان. وێنە: AFP
لەدوای کردنەوەی رێگەکان بۆ چوونی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ سنوورەکانی ئەوروپا، یۆنان سنوورەکانی خۆی بەڕووی تورکیا تووندتر کردووە و دەڵێ، رێگە بە چوونی هیچ کۆچبەرێک نادات دەربازی سنوورەکانی ببن.
پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، هێزەکانیان لەسەر سنوور رێکاری تووندیان گرتووەتەبەر بۆ رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەرانی سووریا لە تورکیاوە بەرەو وڵاتەکەیان.
بە گوتەی پۆلیسی یۆنان، گەڕانە سەربازییەکانیان لەسەر سنوور دوو هێندە کردووە و هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران و هیچ هۆکارێکیان نییە هاتنی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ نێو وڵاتەکەیان نیگەرانیان بکات.
10:47
ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی سووریا کۆبووەوە
دیمەنی بۆردومانێکی سوپای سووریا بۆسەر ناوچەیەکی ئیدلب. وێنە: AFP
ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی سووریا کۆبووەوە و بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دروستبوونی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی لە سووریا دەدەن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی پێنجشەممە لە بارەگای سەرەکی خۆی لە نیویۆرک کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەدا بەدەر لە باڵیۆزانی وڵاتان هاوکات بەڕێوەبەری چەند ئاژانسێکی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکانیش بەشداربوون.
هێنریێتا فۆر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNICEF رایگەیاند: "2020 بەتەنیا تەمەنی دوو مانگە و بەپێی ئامارەکانی OHCHR نزیکەی 300 کەس لە پارێزگای ئیدلب و حەلەب کوژراون ئەمەش لە دەستپێکی ئەم ساڵەوە. دۆخەکە رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت، گرژیی و پێکدادانەکان لە باکووری رۆژئاوا لە مانگی دیسێمبەرەوە تاوەکو ئێستا بووەتە هۆکاری ئاوارەبوونی 900 هەزار کەس، لە نێویاندا نیو ملیۆن کەسیان منداڵن، لە ماڵەکانیان دوورکەوتوونەتەوەو ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە. ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەم ماوە کەمەدا ئاوارەبوونە."
ئەم کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەکاتێکدایە، لە هاوینی رابردوو هێرشەکانی حکومەتی سووریا بەهاوکاری رووسیا بۆ سەر ئیدلب دەستیان پێکردووەتەوە، هاوکات ئێستا گرژییەکانی نێوان تورکیا و سووریاش لەم ناوچەیە گەیشتوونەتە لووتەکە و لە چەند شوێنێکیش پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە روویداوە.
09:57
پاش زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئیدلب، نوێنهری فهرماندهی كهشتییه سهربازییهكانی سوپای رووسیا، گهیشتنی دوو كهشتیی سهربازیی بۆ كهناراوهكانی سووریا راگهیاند.
ئالێكسی رۆلیڤ، نوێنهری فهرماندهی كهشتییه سهربازییهكانی سوپای رووسیا رایگەیاند، لە دەریای رەشەوە رووسیا دوو کەشتیی جەنگیی بە مووشەکی کالیبەر کروزەوە رەوانەی کەناراوەکانی سووریا کردووە.
09:35
وەزارەتی بەرگریی رووسیا: پێگەی سوپای تورکیامان لە ئیدلب نەکردووەتە ئامانج
بۆردومانی سوپای سووریا بۆسەر ناوچەیەکی ئیدلب. وێنە: AFP
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند پێگەی سوپای تورکیایان لە ئیدلب نەکردووەتە ئامانج و دەشڵێ "تورکیا ئێمەی ئاگادارنەکردووەتەوە لە بوونی سەربازەکانی لە ئیدلب".
وەزارەتی بەرگریی رووسیا راشیگەیاندووە "گرووپە چەکدارەکانی سووریا هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر سوپای سووریا لە ئیدلب و سەربازانی تورکیا لەنێو گرووپە چەکدارەکانی ئیدلب بوون".
09:13
ماکرۆن: هێرشەکانی سوپای سووریا بۆسەر مەدەنییەکان ناکرێت قبوڵبکرێت
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە: AFP
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، حکومەتی سووریا بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانی هێرش دەکاتە سەر ناوەندە مەدەنییەکان، رێز لە یاسا مرۆییەکان ناگرێت و قەیرانێکی گەورەی مرۆیی دروستکردووە کە ناکرێت قبوڵبکرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دۆخی ئیدلب رایگەیاند، حکومەتی سووریا لە هێرشەکانیدا بۆسەر گرووپە تووندڕەوەکان بە تەنیا چەکدارەکان ناکاتە ئامانج، بەڵکو ناوەندە مەدەنییەکان و خەڵکی مەدەنیش دەکاتە ئامانج.
سەرۆکی فەرەنسا راشیگەیاند، حکومەتی سووریا شکستیخواردووە لەوەی رێز لە یاسا مرۆییەکان بگرێت، ئەمەش ناکرێت قبوڵبکرێت و دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایش بە رێگەی خۆی ئەم کردارانە ئیدانە بکات.
08:44
تورکیا دەروازەکانی ئەوروپا بۆ کۆچبەران واڵادەکات
ئێستا تورکیا نزیکەی سێ ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەی سووریی لەخۆگرتووە. وێنە: AFP
بەرپرسێکی باڵای تورکیا رایگەیاندووە، چیدیکە رێگری لە کۆچبەران ناکەن بۆ گەیشتنیان بە خاکی ئەوروپا و پاسەوانان و بەرپرسانی ئامنیی سنوورەکان فەرمانیان پێ کراوە کە رێگری لە هاتووچۆی زەمینی و دەریایی ئاوارەکان نەکەن.
ئەو بەرپرسەی تورکیا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە میدیاکانی راگەیاندووە "راستەوخۆ بڕیارمان دا رێگریکردن لە ئاوارەکانی سووریا لە گەیشتنیان بە ئەوروپا لە رێگەی زەمینی و دەریاییەوە راگرین، پێشوازی لە هەموو ئاوارەکان و لەناویاندا ئاوارە سوورییەکان دەکەین بۆ گەیشتنیان بە خاکی یەکێتیی ئەوروپا".
ئێستا تورکیا نزیکەی سێ ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەی سووریی لەخۆگرتووە و دەڵێ ناتوانێت ئاوارەی زیاتر لەخۆبگرێت، بەپێی رێککەوتنێکیش کە لە ساڵی 2016 ئەنجامدراوە، یەکێتیی ئەوروپا ملیاران دۆلار وەکو هاوکاریی مرۆیی دەدات بە ئەنقەرە بۆ دابینکردنی پێداویستیی ئاوارەکان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 پەنابەرانی سووریا روویان لە تورکیا کرد، ئەمەش لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی سووریا و دواتریش هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆیی لەو وڵاتە.
لە ساڵی 2011 تورکیا شەش کەمپی بە 15 ملیۆن دۆلار بۆ پەنابەران و کۆچبەرانی سووریا دروستکرد، هەر ئەوکاتیش بەرپرسانی حکومەتی سووریا رایانگەیاند، خەڵکی سووریا لە وڵاتەکەیاندا میوانن نەک پەنابەر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، 33 سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژراون، بەڵام حکومەتی تورکیا تاوەکو ئێستا کوژرانی نۆ سەربازی پشتڕاستکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی تورکیا وەڵامی هێرشەکەی سووریا بداتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کوژرانی سەربازانی تورکی لە ئیدلب پاڵپشتیی بۆ تورکیا وەکو هاوپەیمانێکی ناتۆ دەربڕی و رایگەیاند "داوادەکەین دەستبەجێ رژێمی ئەسەد، رووسیا و هێزەکانی سەر بە ئێران کۆتایی بەم هێرشە قێزەونە بهێنن".
هاوکات ئەنتۆنیۆ گوتەرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "زۆر نیگەرانە" لەبارەی پەرەسەندنەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا و کوژرانی سەربازانی تورکی، هەروەها داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکات.
بەپێی ئاژانسی فهرمیی توركیا، لە ماوەی 17 رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای توركیا لە ئیدلب، ھەزار و 709 سەربازی سوپای سووریا كوژراون و 55 تانک، سێ هێلیکۆپتەر، 18 زرێپۆش و 29 تۆپھاوێژی سوپای سووریا تێكشكێنراون.
07:55
شەڕ لە ئیدلب سنوورەکانی تورکیای بەرەو ئەوروپا کردەوە
شەڕ لە ئیدلب سنوورەکانی تورکیای بەرەو ئەوروپا کردەوە
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، 33 سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژراون، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی تورکیاش شەوی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنیی لەبارەی سووریا ئەنجامدرا، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی تورکیا وەڵامی هێرشەکەی سووریا بداتەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی رایگەیاندووە، لە هێرشێکی ئاسمانیی حکومەتی سووریا بۆسەر پارێزگای ئیدلب 33 سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیەک سەربازی دیکەش برینداربوون.
بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارەش لەلایەن میدیا تورکییەکەوە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا حکومەتی تورکیا بە فەرمی تەنیا کوژرانی 9 سەربازی راگەیاندووە.
لەدوای هێرشەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی وڵاتەکەی ئەنجامدا، سەرنجی کۆبوونەوەکە بەتایبەت لەسەر ئیدلب بووە.
فەخرەدین ئاڵتون، سکرتێری میدیایی سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی هێرشەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە، تورکیا رۆژی هەینی وەڵامی هێرشەکەی حکومەتی ناشەرعیی سووریا دەداتەوە کە رووی چەکەکانی لە سەربازەکانی ئێمە کردووە.
بەپێی ئاژانسی فهرمیی توركیا، لە ماوەی 17 رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای توركیا لە ئیدلب، ھەزار و 709 سەربازی سوپای سووریا كوژراون و 55 تانک، سێ هێلیکۆپتەر، 18 زرێپۆش و 29 تۆپھاوێژی سوپای سووریا تێكشكێنراون.
تورکیا و رووسیا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو کۆبوونەوەیان لەبارەی ئیدلبەوە ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامی کۆبوونەوەکان دیارنییە. بەپێی رێککەوتنی لەگەڵ رووسیا، تورکیا 12 ناوچەی چاودێری لە ئیدلب هەیە، بەڵام بەشێکی ئەو ناوچانە بەر هێرشی هێزەکانی سووریا کەوتوون کە دەیەوێت کۆتا ناوچەی دەستبەسەردابگرێتەوە.
هاوکات بەیانیی رۆژی پێنجشەممە 27-2-2020 هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری شارۆچكهی سهراقیبـیان کۆنترۆڵکردەوە كه پێگهیهكی ستراتیژیی لە ئیدلب ههیه.