وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سەربازێکمان لە ئیدلب کوژرا
رووداو - هەولێر
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی هێزەکانیان لەلایەن رژێمی سووریاوە سەربازێکیان لە ئیدلب کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە وەڵامی ئەو تۆپبارانەدا، 56 کەسیان لە رژێمی سووریا کوشتووە، هەشت دەبابە، چوار زرێپۆش و پێنج تۆپهاوێژیشیان تێکشکاندووە.