ئەردۆغان لەگەڵ ترەمپ و مێرکل رەوشی ئیدلبی تاوتوێکرد
رووداو - هەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا بارودۆخی ئیدلبی تاوتوێکرد، کۆشکی سپیش دەڵێت، هەردوو سەرۆک هاوڕابوون کە دەبێت سووریا و رووسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سەر ئیدلب بووەستێنن.
بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ 28-2-2020 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ئیدلب کردووە.
سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا ئاماژەیکردووە کە ئەردۆغان باسی لەو هێرشە کردووە کە شەوی رابردوو کرایە سەر سەربازانی وڵاتەکەی لە ئیدلب. هەردوو سەرۆک کۆکبوون لەسەر ئەوەی لەپێناوی رێگریکردن لە دروستبوونی کارەساتی مرۆیی، هەنگاوی جیدی بنرێت بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەن.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، ئەردۆغان جەختی لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەرکردنی رژێمی سووریا لەو ناوچانە کرد کە بەپێی رێککەوتنی سۆچی دیاریکراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا "هاوڕابوون کە دەبێت رژێمی سووریا، رووسیا و رژێمی ئێران ئۆپەراسیۆنەکەیان بوەستێنن پێش ئەوەی خەڵکی سڤیلی زیاتر بکوژرێن و ئاوارەبن".
کۆشکی سپی دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ "سەرەخۆشی" ئاراستەی ئەردۆغان کردووە بەبۆنەی کوژرانی سەربازانی تورکیا و سەرکۆنەی هێرشەکەیشی کردووە.
هاوکات لە پەیوەندییەکی دیکەی تەلەفۆنیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا قسەیان کرد، مێرکل سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر سەربازەکانی تورکیا و داوایکرد ئۆپەراسیۆنی رژێمی سووریا و پاڵپشتیکارانی لە ئیدلب بوەستێت.