فیلیپین؛ پۆلیسێک کە لە ئەرکدا نەبووە، دایک و کوڕێک لەسەر ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵ دەکوژێت

27-12-2020
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن رووداوی کوشتن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسێک کە لە ئەرکدا نەبووە، وەکو دەگوترێت لەسەر ئەوەی ئامێرێکیان بۆ ئاهەنگگێڕان بەکارهێناوە، دایک و کوڕێکی فیلیپینی دەکوژێت، کەسوکاری ئەو دایک و کوڕەش لەو پۆلیسە خۆشبوون.
 
دایکەکە تەمەنی 52 ساڵ بووە و ناوی سۆنیا گریگۆریۆیە، کوڕەکەشی بەناوی فرانک گریگۆریۆ تەمەنی 25 ساڵ بووە. ڤیدیۆی ساتی کوشتنەکە لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەی گریگۆریۆوە تۆمارکراوە کە لە پارێزگای تارلاک لە باکووری مانیلا لە فیلیپین روویداوە، هەردووکیان گولـلە بە سەریانەوە نراوە.
 
چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و رەخنەگران رۆدریگۆ دوتێرتی، سەرۆکی فیلیپین بەوە تۆمەتباردەکەن کە بەهۆی جەنگی دژی ماددە هۆشبەرەکان، کولتوورێکی ناشیرینی پۆلیسیی دروستکردووە.
 
ئەو پۆلیسەی کە ژن و کوڕەکەی کوشتووە لە ئەرکدا نەبووە، ناوی جۆنێل نویزکایە، لەو ڤیدیۆیەی لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەی گریگۆریۆوە تۆمارکراوە، دەرکەوتووە. بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسەکە پێش ئەوەی دایک و کوڕەکە بکوژێت، گفتوگۆیەکی تووند لەگەڵیان دەکات لەسەر بەرزیی دەنگی ئەو ئامێرەی کە بۆ ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵ بەکاریانهێناوە.
 
هەر ئەو شەوەی تاوانەکەی ئەنجامداوە، نویزکا خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، حکومەتی ئەو وڵاتەش بەڵێنی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیری لە کەیسەکە داوە.
 
وەکو ئەندامێکی قوربانییەکان بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەوان لە نویزکا خۆشبوون، بەڵام هێشتاش هەر داوای دادپەروەری دەکەن، دەشڵێت، بکوژەکە دەبێت "رووبەڕووی سزا یاساییەکان ببێتەوە".
 
سەرۆکی فیلیپین کە بەردەوام باس لە کوشتنی تاوانباران دەکات و بەڵێنی پاراستنی یاسای داوە لەمیانی شەڕی بەرامبەر ماددەی هۆشبەر و تاوان، سەرکۆنەی ئەو رووداوەی کردووە و هۆشداریی داوە بەوەی ئەفسەرە سەرشێتەکانی "باجی قوورس چاوەڕێیانە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.