بۆکۆحەرام لە رۆژی کریسمسدا 14 کەسی لە نایجيریا کوشت
رووداو - نایجیریا
لە رۆژی کریسمس، گرووپی بۆکۆحەرام هەڵیانکوتایە سەر گوندی کیمبا لە باکووری رۆژهەڵاتی نایجیریا و 14 گوندنیشینیان کوشت.
لە رۆژی 25/12/2015 بۆکۆحەرام بۆماوەی چەند کاژێرێک گوندی کیمبایان لە ویلایەتی بۆرنۆ لە نایجیریا کۆنترۆڵکرد و لەو ماوەیەشدا ماڵ و خانووی خەڵکیان سووتاند و دواتر هەڵهاتن.
لە ترسی هەڕەشەکانی ئەم گرووپە، سەدان گوندنشین دەربەدەری شار و شارۆچکەکانی دەورووبەری ناوچەکەیان بوون.
موستەفا کەریمبە، یاریدەدەری شارستانی لە هێزە سەربازییەکانی نایجیریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە " چەکدارانی بۆکۆحەرام 14 گوندنیشنیان کوشت و تەواوی گوندەکەشیان سووتاند".