بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان سکاڵا لەسەر سەرۆکی ئینتەرپۆل تۆماردەکرێت

27-11-2023
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە نەمسا و بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان و ''دەستبەسەرکردنی زۆرەملێ'' سکاڵا لەسەر ئەحمەد ناسر رەیس، سەرۆکی رێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێودەوڵەتی- ئینتەرپۆل تۆمارکرا.
 
رۆدنی دیکسۆن، کە پارێزەرێکی بەریتانییە لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت: ''هیوادارین دەسەڵاتدارانی نەمسا لێکۆڵینەوە لەم تۆمەتە مەترسیدارانە بکەن''.
 
سکاڵاکە لەدژی ئەحمەد ناسر رەیسی، بە رەچەڵەک ئیماراتی لەسەر بنەمای "تایبەتمەندی دادوەریی جیهانییە" کە رێگە بە دەوڵەتێک دەدات تاوانبارانی تاوانە گەورەکان دادگایی بکات، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی خاکەکەیدا کرابن.
 
لە نێوان ساڵانی 2018 و 2019 هەر یەک لە لێکۆڵەر ماتیۆ هێجز و عەلی عیسا کە پاسەوانێکی ئەمنی بوو لە ئیمارات دەستگیرکراون. 
 
ماتیۆ هێجز، ئەکادیمیستە لە زانکۆی ئەکستەر لە باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرا دەڵێت: ''لە چوارچێوەی سەردانێکدا لەبوارەکەی خۆم و بە شێوازێکی زۆر ترسناک دەستگیرکرام'' ئەو ئەکادیمیستەی زانکۆی ئەکستەر دەشڵێت "لە ماوەی حەوت مانگی دەستبەسەرکردنم لە ژووری تاکەکەسیدا هەڕەشەم لێکرا، بە مەبەستی دانپێدانانی بە زۆر، کە گوایە کار بۆ دەزگای هەواڵگری بەریتانیا دەکەم''.
 
دوای ئەوەی بە ناچاری دان بەوەدا دەنێت، بە گوتەی خۆی (ماتیۆ هێجز)، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 و بە تۆمەتی سیخوڕی سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام لە دوای گوشارە نێودەوڵەتییەکان، دوای هەفتەیەک ئازاد کرا.
 
هەرچی عەلی عیسایە کە گومانی لێکراوە لە جامی ئاسیا هاندەری قەتەر بووە کە لە ناکۆکیدایە لەگەڵ ئیمارات و دەڵێت: ''زۆر بە قورسی وبۆ ماوەی سێ هەفتە زۆریان لێدام، تەنانەت بە چەقۆش بریندارکرام''.
 
ئەو دوو بەریتانییە (ماتیۆ هێجز و عەلی عیسا) ئەحمەد ناسر رەیسی، بەرپرسی ئینتەرپۆلی ئیماراتی تۆمەتبار دەکەن بە بەرپرسیارێتی رەها لەو ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردنە زۆرەملەییانەی کە لە ئیمارات رووبەڕووی بوونەتەوە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی کە ئەحمەد ناسر بەرپرسێکی باڵای ئەمنییە لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
 
لەلایەکی دیکەوە و لە بنکەی پۆلیسی ئینتەپۆل لە فەرەنسا سکاڵایەک تۆمارکرا، دوای ئەوە لێکۆڵینەوەی دادوەری لە دژی ئەحمەد ناسر بە تۆمەتی "تێوەگلان لە ئەشکەنجەدان" دەستیپێکرد، ئەو دوو بەریتانییە لە نەرویج، سوێد و تورکیا سکاڵایان لە دژی ئەحمەد ناسر جوولاند.
 
داواکاری گشتیی نەمسا و باڵیۆزخانەی ئیمارات لە ڤییەنا، رەتیانکردووەتەوە لەبارەی ئەو پرسە  هیچ لێدوانێک بدەن.
 
ئەحمەد ناسر ئەلڕەئیسی لە تشرینی دووەمی 2021 وەک سەرۆکی ئینتەرپۆل هەڵبژێردرا، کە پۆستێکی فەخرییە، سەرەڕای ناڕەزایەتی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ کە پێیانوابوو هەڵبژاردنەکەی زیانی بە ئەرکی رێکخراوەکە گەیاندووە.
 
ئەمڕۆش لە نەمسا سکاڵای کەسێکی دیکە پێشکەشی دادگە کراوە بە ناوی ئەحمەد جەعفەر محەممەد، کە ئۆپۆزیسیۆنی بەحرەینە و لە کانوونی دووەم 2022ـەوە لە زیندانە و تۆمەتی ''تیرۆر''ی دراوەتە پاڵ، دوای ئەوەی لە سڕبیا دەستگیرکراوە لە کاتێکدا داوای مافی پەنابەرێتی کردووە و ناوی خرابووە لیستی سووری داواکراوانی رێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێودەوڵەتی- ئینتەرپۆل و دواتر رادەستی دەسەڵاتدارانی بەحرەین کرا.
 

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.