رووداو دیجیتاڵ
ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پشتگریی خۆی بۆ بەربژێری کۆمارییەکان رۆن دیسانتۆس بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند.
رۆژی شەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2022، ئیلۆن مەسک، خاوەن و بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، لەکاتی گفتوگۆکردنی لەگەڵ بەکارهێنەرانی تویتەردا ئاشکرای کرد، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2024، ئەو پاڵپشتی لە رۆن دیسانتۆس، حاکمی ویلایەتی فلۆریدا دەکات کە رکابەری سەرەکیی دۆناڵد ترمپە لەنێو کۆمارییەکان بۆ بەربژێربوونی بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024.
لە وەڵامی یەكێک لە فانەکانی لە تویتەر کە ئایا مەسک پشتگیریی دیسانتۆس دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی 2024، مەسک لە وەڵامدا بۆی نووسیوە، "بەڵێ، بەڵام تویتەر دەبێ پلاتفۆرمێک بێت بۆ هەمووان یەکسان بێت".
هەرچەندە مەسک هیچ کات لایەنگریی خۆی بۆ پارتە سەرەکییەکانی ئەمریکا ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە هەڵبژارنەکانی ئەم مانگەی نیوەیی ئەمریکا، مەسک لەسەر تویتەر کە 119 ملیۆن فۆڵوەرسی هەیە، داوای لێکردن دەنگ بە کۆمارییەکان بدەن.
هەفتەی رابردووش کاراکردنەوەی هەژماری ترەمپی لە تویتەر خستە راپرسییەوە و دواتریش ئەکاونتەکەی چالاککردەوە کە ماوەی ساڵ و نیوێک بوو لەلایەن بەڕێوەبەرانی پێشووی تویتەرە راگیرابوو، بە تۆمەتی ئەوەی لە ئەکاونتەکەیەوە ترەمپ هانی تووندتیژی داوە.
دواتر مەسک روونکردنەوەی لەسەر چالاککردنەوەی ئەکاونتی ترەمپ دا و رایگەیاند: "من هیچ کێشەم لەگەڵ تویتنەکردنی ترەمپ نییە، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە، تویتەر هەڵەیەکی گەورەی کرد لە راگرتنی ئەکاونتەکەی، سەرەڕای ئەوەی هیچ پێشێلکارییەکی رێساکان و خزمەتگوزارییەکانی تویتەری نەکردبوو".
پاشان مەسک روونکردنەوەیەکی لەسەر لایەنگرێتیی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا 2024 بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هەروەکو وەبەرهێنانەوەیەک، من یەکێک بووم لە لایەنگرە سەرسەختەکانی سەرۆکایەتیی ئۆباما - بایدن و دەنگیشم بە بایدن دا لەبەرامبەر بە ترەمپ. بۆ هەڵبژاردنی 2024، داخوازی من بۆ سەرۆکایەتی، دەبێ یەکێکی مەرکەزی و گونجاو بێت، ئەو هیوایەم لە ئیدارەی بایدن هەبوو، بەڵام تائێستا بێ هیوا بووم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ