فێستیڤاڵی مەیموون لە تایلاند بەڕێوەدەچێت

28-11-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
فێستیڤاڵی مەیموون لە تایلاند
فێستیڤاڵی مەیموون لە تایلاند
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دەوروبەری پەرستگەی خمێری شاری لۆپبووری تایلاند فێستیڤاڵێکی تایبەت بە مەیموون بەڕێوەچوو. دانیشتووانی لۆپبووری، دوایین یەکشەممەی مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک، خۆیان بۆ ئامادەکردنی ژەمەخوانێکی کراوە بۆ ئەو مەیموونانەی لە شارۆچکەکەیان دەژین، تەرخان دەکەن.
 
لەو رۆژەدا هەرچی هەمەچەشنی هەیە لە خوانێکدا کۆیدەکەنەوە و لەبەردەم پەرستگەی خمێر پێشکێشی مەیموونەکانی دەکەن.
 
یۆنگیوز، دامەزرێنەری فێستیڤاڵی مەیموون دەڵێت، "ئەم فێستیڤاڵی خوانی مەیموونە بۆنەیەکی سەرکەوتووە و ساڵانە گەشە بە کەرتی گەشتیاری لۆپبووری دەدات."
 
خەڵکی لۆپبووری دەڵێن، فێستیڤاڵەکە لەنێوان مەیموون و مرۆڤ پێکەوەژیان دەهێنێتە کایەوە؛ بەڵام مەیموونەکان دوای تێرخواردنیشیان پەلاماری سەر و دەموچاوی گەشتیارەکان دەدەن و پێداویستییەکانیان لێدەڕفێنن.
 
عایشە، گەشتیار ئاماژە بەوە دەکات، "مەیموونێک لەسەر پشتم بوو، ویستم سێڵفییەک بگرم، بەڵام چاویلکەکەمی رفاند و چووە سەر دیوارەکە. ویستی چاویلکەکە بخوات، بەڵام کاتێک بۆی دەرکەوت کە ناخورێت، بۆی گەڕاندمەوە."
 
سەرەتای فێستیڤاڵی خوانی مەیموون بۆ ساڵی 1980 دەگەڕێتەوە؛ بەگوێرەی رێکخەری فێستیڤاڵەکە، بەهۆی کولتوورە نوێیەکەوە ژمارەی مەیموونەکان لەم چەند ساڵەدا لە 300 دانەوە بۆ 4000 دانە زیادیکردووە.
 
بۆیە لە کۆڵان، شەقام و بازاڕەکانی شارۆچکەی لۆپبووری مەیموون دەبیندرێت و لەلای بەشێک لە تایلاندییەکانیش، بە شاری مەیموونەکان دەناسرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.