کۆمپانیای سپەیس ئێکس تۆوی تەماتە دەباتە وێستگەی بۆشایی ئاسمان

27-11-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە خاوەندارێتی دەکرێت، 26ـەمین کەشتیی خۆی بۆ وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان هەڵدا و هەندێک پێداویستی بۆ ستافی وێستگە نێودەوڵەتییەکە دەگوازێتەوە.
 
رۆژی شەممە 26ی تشرینی دووەمی 2022، مووشەکی فاڵکۆن 9 لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکاوە هەڵدرایە بۆشایی ئاسمان کە نزیکەی سێ تۆن و نیو کەلوپەل و کەرەستەی هەڵگرتووە بۆئەوەی بیگوازێتەوە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان.
 
جگە لەوە، مووشەکەکە دوو باڵی خانەی وەرگری وزەی خۆری پێوە بەستراوە کە وزەی زیاتر بۆ وێستگەکە دابیندەکەن بۆئەوەی بتوانێت توێژینەوە و گەڕانی زیاتر ئەنجامبدات.
 
ئەوەی جیاوازە ئەوەیە کە کەشتییەکە لەم گەشتەیدا تۆوی تەماتە دەبات بۆئەوەی بزانرێت کە ئایا دەکرێت لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی بڕوێندرێت و ببێتە سەرچاوەی خۆراک بۆ ئەو کەشتیوانانەی لەنێو وێستگەکەدان یاخود نا.
 
چاوەڕوان دەکرێت کەشتییەکەی سپەیس ئێکس بۆ ماوەی مانگێک لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بمێنێتەوە تاوەکو ئەرکەکەی بەجێدەگەیێنێت و دواتر دەگەڕێتەوە سەر زەوی.
 
وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان لە ساڵی 1998 هەڵدراوە و بە دووریی 408 کیلۆمەتر لە خولگەی زەوی جێگیرکراوە.
 
هەریەکە لە ئەمریکا، رووسیا، ژاپۆن و ئەوروپا بەشێکن لێی و بە هەموویان حەوت کەشتیوانیان تێدا هەیە کە کاریان توێژینەوەیە لە زەوی و بۆشایی ئاسمان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.