ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ وازهێنان لە دەسەڵات نیشاندا

27-11-2020
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ئامادەیی خۆی بۆ دەستهەڵگرتن لە دەسەڵات نیشاندا.
 
دۆناڵد ترەمپ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: ئەگەر ئەندامانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن، جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا پەسەند بکەن، ئامادەیە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێت و رادەستی بکات.
 
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری پەسەندکردنی بایدن بە 46مین سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ رایگەیاند، داننان بە شکست لەم هەڵبژاردنە قورسە، بەڵام ئەگەر بایدن پەسەندکرا ئەویش دەسەڵات رادەستدەکات.
 
ترەمپ دیسان دیموکراتەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە "ساختەکاری"یان لە هەڵبژاردندا کردووە و گوتی: "ساختەکارییەکی گەورە لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە". ئەوەی کە لەم وڵاتەدا کراوە بە گوتەی ترەمپ "هاوشێوەی وڵاتانی جیهانی سێیەمە کە ساختەکاری زۆریان تێدا دەکرێت".
 
ترەمپ پێشتر چەندینجار لە رێگەی توویتەرەوە رایگەیاندبوو کە ئەو براوەی هەڵبژاردنەکانی سێی نۆڤێمبەرە. ترەمپ لە  لە توویتێکدا نووسیبووی: "دیموکراتە چەپە رادیکاڵەکان بە هاوبەشی لەگەڵ میدیای ساختە هەوڵی دزینی هەڵبژاردن دەدەن، بەڵام ئێمە رێگەیان پێنادەین". 
 
هەروەها ترەمپ رۆژی 15ی ئەم مانگە لە توویتێکی دیکە نووسیبووی: "ئەو (جۆ بایدن) تەنیا لە چاوی میدیای هەواڵی ساختەدا هەڵبژاردنەکانی بردووەتەوە. من دان بە هیچ دانانێم. ئێمە رێگەیەکی دوور و درێژمان لە پێشە. ئەمە هەڵبژاردنێکی ساختەکراو بوو... من هەڵبژاردنەکانم بردەوە".
 
بەپێی میدیای ئەمریکی جۆ بایدن بە بەدەستهێنانی 306 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراو، بووەتە 46ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتێکدا ترەمپ 232 ئەندامی ئەنجوومەنەکەی بەدەستهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.