رووداو دیجیتاڵ
خێزانێک لە کەرتی غەززەی فەلەستین، خۆبەخشانە خواردن بۆ ئەو منداڵانە ئامادە دەکەن، کە لە بۆردوومانەکاندا دایک و باوک و گەورەکانیان لەدەستداوە.
دایکی محەممەد هەنیە، ئەو ژنەیە کە خواردن بۆ منداڵەکان ئامادە دەکات و دەڵێت، "بۆ نانی نیوەڕۆ شۆربا بۆ منداڵەکان ئامادە دەکەم. مەبەستم ئەوەیە، هەڵەی ئەوان چییە؟ هیچ خواردنێکی تەندروست و هیچ ئاوێکی تەندروست و هیچ جلوبەرگێکی تەندروستیش بۆ منداڵەکان نییە. هەڵەی ئەوان چییە؟"
بەهۆی بۆردوومانەکانی سەر کەرتەکە، نزیکەی 1.4 ملیۆن کەسی کەرتی غەززە ئاوارە بوونە. بەشێکی زۆریشیان منداڵانن کە زۆرینەیان دایک و باوکیان لە بۆردوومانەکان کوژراون.
بەگوتەی پزیشکانی کەرتی غەززە، لە هەر 10 کوژراو یاخود بریندارێک، کە دەگەیێندرێنە نەخۆشخانەکان، 7ـیان منداڵن.
محەممەد هەنیە، یەکێکە لە ئاوارەکانی کەرتەکە گوتی، "غازەکەمان لەژێر داروپەردوودا دەرهێنا بۆ ئەوەی خواردن پێشکێشی منداڵەکان بکەین."
نزیکەی سێ هەفتەیە جەنگی نێوان گرووپە چەکدارەکانی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، بەهۆیەوە زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە هەردوولا کوژراون و نزیکەی 25 هەزار کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ