رامەزرێنەری وۆتەر رایزینگ بۆ رووداو: لەگەڵ وڵاتان کاردەکەین بۆ ئەوەی یەکسانیی رەگەزی بخەنە نێو کارەکانیانەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەلیشیا دۆگڵاس، دامەزرێنەری وۆتەر رایزینگ
ئەلیشیا دۆگڵاس، دامەزرێنەری وۆتەر رایزینگ
نیشانەکردن UNGA 2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

رامەزرێنەری رێکخراوی وۆتەر رایزینگ بە رووداوی گوت، 90٪ی ئاوی جیهان، واتە سەرچاوە سرووشتییەکان، ئاوی ناشیاو بۆ خواردنەوە و ئاوەڕۆ، لەلایەن پیاوانە بەڕێوەدەبردرێت و بڕیارەکان لەلایەن پیاوانەوە دەدرێن. تەنیا 10٪یان ژنن.
 
رووداو گفتووگۆیەکی کورتی لەگەڵ ئەلیشیا دۆگڵاس، دامەزرێنەری وۆتەر رایزینگ ئەنجامداوە لەبارەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا. دامەزرێنەری وێبسایتی وۆتەر رایزینگ، دەڵێت: "دەمانەوێت پشتیوانی لە پێوەرەکانی یەکسانیی رەگەزەکان بکەین لە بواری سەرچاوە مرۆییەکانی ئەو رێکخراوانەی لە سەرانسەری جیهان لە بەڕێوەبردنی ئاو دا کاردەکەن." 
 
ئەلیشیا دۆگڵاس دەشڵێت: "ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە کە لە هەندێ شوێن ژنان شوێنی گونجاویان نییە تاوەکو بەکاریانبێنن. بۆیە تا ئەو کاتەی دەتوانین دەرفەت دروستبکەین، پێویستە شوێنی تایبەت بە ژنانیش دروستبکەین تاوەکو بتوانن کاربکەن."
 
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ ئەلیشیا دۆگڵاس، دامەزرێنەری وۆتەر رایزینگ 
 
رووداو: گۆڕانی کەشوهەوا کێشەیەکی گەورەی جیهانییە. سەرچاوە ئاوییەکان کەمیان کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا کوالیتیی ئاویش تێکچووە کە ئەوەش ئاڵنگارییە بۆ جیهان. ئێوە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داکۆکی لە چی دەکەن؟ چی لە بارەی پرسی ئاو و کەشوهەواوە دەڵێن؟
 
ئەلیشیا دۆگڵاس، دامەزرێنەری WaterRising.org: زۆر سوپاس بۆ ئەم پرسیارە. ئەوەی ئێمە لە وێبسایتی وۆتەر رایزینگ دەیکەین ئەوەیە کە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی بنەماکانی توانادارکردنی ژنان لە رێگەی رێکخراوەکانی ژنان و ئاوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردەکەین. ئامانجی ژمارە شەشی گەشەی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ پێوەرێکی تایبەت بە ژنانی تێدا رەچاونەکراوە. ئامانجمان ئەوەیە بیگۆڕین و لە کەرتی ئاودا پشتیوانی لە ژنان بکەین، هەروەها دەمانەوێت پشتیوانی لە پێوەرەکانی یەکسانی رەگەزەکان بکەین لە بواری سەرچاوە مرۆییەکانی ئەو رێکخراوانەی لە سەرانسەری جیهان لە بەڕێوەبردنی ئاودا کاردەکەن. ئێمە لەگەڵ فەرمانگەکانیش کاردەکەین، وەک ئوردن، هەروەها ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دیکەش کاردەکەین بۆ ئەوەی یەکسانیی رەگەزی بخەنە نێو کارەکانیان. ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە کە لە هەندێ شوێن ژنان شوێنی گونجاویان نییە تاوەکو بەکاریانبێنن. بۆیە تا ئەو کاتەی دەتوانین دەرفەت دروستبکەین، پێویستە شوێنی تایبەت بە ژنانیش دروستبکەین تاوەکو بتوانن کاربکەن."
 
رووداو: وڵاتەکانی دیکە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەکەن؟ 
 
ئەلیشیا دۆگڵاس، دامەزرێنەری WaterRising.org: ئوردن وەک نموونەیەک باس دەکەم، لە ئوردن سیاسەتی یەکسانیی رەگەزیی بۆ ژنان هەیە و ئێمەش لە پشتگیریکردنی ئوردن لە بوارەکانی تایبەت بە ئاو و ژنان سوودمان بینی. هەندێک لەو زەحمەتییانەی دێنە بەردەممان، بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەکو ئوردن تۆ مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکەیت کە لە ناوچە و شوێنی جیاوازەوە هاتوون وەکو سووریا و فەلەستین. بۆیە دەبێت تێبگەین کە ئەوان لە کوێوە هاتوون، چونکە دەکرێت لە شو‌ێنەکانیان زۆر لەبارەی یەکسانیی رەگەزەکانەوە نەزانرێت بۆیە دەبێت لەسەر ئەوە پەروەردەیان بکەین."
 
رووداو: ئاستی هۆشیاریی خەڵک لە بارەی ئەم پرسانە چۆنە؟ 
 
ئەلیشیا دۆگڵاس، دامەزرێنەری WaterRising.org: "ئاستی هۆشیاری زۆر کەمە. 90٪ی ئاوی جیهان، واتە سەرچاوە سرووشتییەکان، ئاوی ناشیاو بۆ خواردنەوە و ئاوەڕۆ، لەلایەن پیاوانە بەڕێوەدەبردرێت و بڕیارەکان لە لایەن پیاوانەوە دەدرێن. تەنیا 10٪یان ژنن."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەکۆیەکی هاوێشتنی مووشەکی بالیستی لە گۆڕەپانی سووری مۆسکۆ. وێنە: Reuters

رووسیا بۆ رۆژئاوا: سیاسەتی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەگۆڕین

رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا - کرێملین، لە کۆنفڕانسێکی رۆژانامەڤانیدا گوتی: "دەبێت گۆڕانکاری لە سیاسەتی چەکی ئەتۆمی وەکو ئاماژەیەکی تایبەت سەیر بکرێت".