ژاپۆن سەرۆکوەزیرانی نوێی هەڵبژارد
رووداو دیجیتاڵ
شیگیرو ئیشیبا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پارتی لیبراڵ دیموکرات کە پارتی فەرمانڕەوای ژاپۆنە، بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە هەڵبژێردرا.
رۆژی هەینی، 27ی ئەیلوولی 2024، شیگیرو ئیشیبای تەمەن 77 ساڵ توانی 215 دەنگی ئەندامانی پارتی لیبراڵ دیموکرات کە پارتێکی موحافیزکارە، بەدەستبهێنێت و بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ژاپۆن هەڵبژێردرا. سانای تاکایچیش بەربژێر بوو، بەڵام تەنیا 194 دەنگی بەدەستهێنا.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شیگیروو ئیشیبای سوێندی یاسایی بخوات و بە فەرمی ببێتە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن.
دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکە، شیگیرو گوتی، "هەموو کارێک دەکەم لەجێی متمانەی هاووڵاتییان بم، راستی بڵێم، وڵاتەکەمان بکەمە شوێنێکی سەلامەت و ئارام بۆ هەمووان کە بتوانن دووبارە تێیدا دڵخۆش بن."
پێشتریش و لە ساڵی 2012دا شیگیروو نزیک بوو ببێتە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، بەڵام کێبڕکێکەی لە بەرامبەر شینزۆ ئابی، سەرۆکوەیزرانی پێشووتری وڵاتەکە دۆڕاند.
پێشتریش شیگیرو چەندین پۆستی دیکەی لە حکومەتی ژاپۆندا هەبووە، لەوانە ساڵانی 2008 بۆ 2009 وەزیری کشتوکاڵ و ساڵانی 2007 بۆ 2008یش وەزیری بەرگریی وڵاتەکە بووە.