FBI: دۆناڵد ترەمپ 184 تۆماری نهێنی لای خۆی پاراستووە

27-08-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو نووسراوانە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی لە 2021 لەگەڵ خۆیدا بردبێتی. دادگەکە دەڵێت، لەو نووسراوانەدا کە ترەمپ بردوونی، زانیاریی هەواڵگری و چەندین زانیاریی زۆر نهێنی ئەمریکای تێدابووە.
 
رۆژی شەممە 26-8-2022، وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، دادگە لەبارەی گەڕانەکەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا -FBI- کە 11 تۆماری نهێنییان لە ماڵەکەیدا دۆزییەوە کۆبووەتەوە؛ دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێت، هەندێک لەو تۆمارانە زۆر نهێنی بوون و ئەگەر ئاشکرا ببن، ئاسایشی نیشتمانی دەخەنە مەترسییەوە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ 15 سندووقی گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەت، بە گوێرەی گوتەی ئەفسەرێکی دەزگای FBI کە شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە تۆمارەکاندا بووە و بە نووسراو زانیارییەکانی پێشکێشی دادگە کردووە، دەزگاکەیان 184 تۆماری نهێنییان دۆزیوەتەوە کە "مۆری نهێنییان لێدراوە" و هەندێکیان "زانیاریی بەرگریی نیشتمانی" بوون. ئاماژەشی بەوە داوە، دەستوخەتی دۆناڵد ترەمپیان لەسەر تۆمارەکانی دیکەی نێو ئەو سندووقانە دۆزیوەتەوە کە تێبینی لەسەر نووسیون.
 
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە لێکۆڵینەوەکەیدا دەیەوێت ئەوەی بۆ ئاشکرابێت کە بۆچی ترەمپ ئەو تۆمارانەی لەلای خۆی هێشتووەتەوە یان بۆچی دۆناڵد ترەمپ دەیویست رێگریی لە لێکۆڵینەوە لە تۆمارەکاندا بکات.
 
لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە پاڵنەرێکی سیاسی لە پشت ئەو لێکۆڵینەوانەوەیە. وا دەردەکەوێت نەیارانی نەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ساڵی 2024 دووبارە خۆی بۆ سەرۆکی ئەمریکا بەربژێر بکات. پێشتریش دۆناڵد ترەمپ گەڕانی نێو ماڵەکەی لەلایەن فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵییەوە بە "هەڵکوتانە سەر" پێناسە کردبوو.
 
بە گوتەی شایەتحاڵەکە، زۆر کەس ئاگاداری جموجووڵەکانی ترەمپ بوون لە دوای جێهێشتنی ئیدارەکەی لە 2020؛ ئەمەش زیاتر هانی داون لێکۆڵینەوە بکەن. گەڕانی نێو ماڵەکەی ترەمپ بە یەکێک لە گەورەترین لێکۆڵینەوەکان دادەنرێت کە لەگەڵ ترەمپ کراوە لەو کاتەوە لە ئیدارەکەی دەستبەکار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.