پیاوێکی تەمەن 92 ساڵی ڤیێتنامی 80 ساڵە قژی نەبڕیوە

27-08-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن ڤیێتنامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پیاوێکی ڤیێتنامی تەمەنی 92 ساڵە و 80 ساڵە قژی نەبڕیوە، واتە لە تەمەنی 12 ساڵییەوە؛ ئێستا درێژیی قژی پێنج مەترە، ئەو بڕوای وایە کە ئەگەر دەست لە قژی بدات، ژیانی کۆتایی دێت.
 
پیاوەکە ناوی نگوین وان چینە، پێیوایە شتەکان وەکو چۆن لەدایکدەبن، دەبێت هەرواش بمێننەوە، بۆیە دەڵێت "ئەگەر قژم ببڕم، ئەوا دەمرم".
 
لەماوەی ئەو 80 ساڵەدا تەنیا خەمی ئەوە بووە قژی درێژ ببێت و وەکو خۆی دەڵێت، تەنیا چاودێریی دەکات و دایدەپۆشێت بۆئەوەی بە وشکی و پاکی بـمێنێتەوە و جوان دەرکەوێت.
 
ئەو پیاوە ڤیێتنامییە، کاتێک لە قوتابخانە بووە داوایلێکراوە قژی ببڕێت، بەڵام لەبری قبووڵکردنی داواکارییەکە دەستی لە خوێندن هەڵگرتووە. نگوین بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە "بیرمە جارێکیان کە گەنج بووم و قژم رەش و بەهێز بوو، شانەم دەکرد، لەوکاتەدا دەنگێک هاتە بەرگوێم کە دەبێت دەست لە قژم نەدەم، راستەوخۆ زانیم کە منیان هەڵبژاردووە و ئەوە خوایە کە داوادەکات من دەست لە قژم نەدەم، بۆیە بڕیارمدا تاوەکو کۆتایی تەمەنم پارێزگاری لێبکەم و نەیبڕم".
 
یەکێک لە کوڕەکانی نگوین بەناوی لووین کە تەمەنی 62 ساڵە، یارمەتیی باوکی دەدات لە بەستنی قژی. ئەو کە کوڕی پێنجەمیەتی دەڵێت، رەنگە ئەوە شتێکی سادە بێتە بەرچاو، بەڵام بۆ باوکم کارێکی پیرۆزە.
 

 

کوڕەکەی نگوین وان چین قژی بۆ باوکی گرتووە. وێنە: Reuters

ـ

نگوین وان چین. وێنە: Reuters

ـ

نگوین وان چین. وێنە: Reuters

ـ

نگوین وان چین. وێنە: Reuters

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.