زیلینسکی بۆ رووداو: هیچ گفتوگۆیەکی راستەوخۆ و ناراستەوخۆمان لەگەڵ رووسیا نەبووە

27-06-2024
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئۆکراینا بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی ئاشتییان لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا نەکردووە و مۆسکۆ تەنیا پلانی درێژەپێدان بە جەنگەکەی هەیە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 27ی حوزەیرانی 2024، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە وەڵامی زنار شینۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە برۆکسل گوتی، "هیچ گفتوگۆیەکم لەگەڵ ئەواندا نییە و لە کاتە بێهیواکەرە بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆم نییە لەگەڵیاندا. هۆکارەکەی ئەوەیە کە هیچ پلانێکیان نییە [پلانی ئاشتی]."
 
سەرۆکی ئۆکراینا بۆ رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوان [رووسەکان] تەنیا یەک پلانیان هەیە ئەویش ئەوەیە چۆن جەنگەکە درێژە پێبدەن. ئەمە بیرۆکەی ئەوانە، بەڵام ئێمە پێویستمانە و دەتوانین چونکە زۆربەی کۆنفرانسەکان لە پشت ئەمەوەن [پلانی ئاشتی]."
 
زیلینسکی ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتان "دەزانن کە پووتین دەستی بە جەنگەکە کرد و هیچ جێگەی گومان نییە کە کێ دەستدرێژیکارە. ئەمە گرنگ نییە کە کێ قسەی لەگەڵ کێ کردووە بە شاراوەی. ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆ بە کراوەیی و بە ئاشکرا بکەین. ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە."
 
28 مانگە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بەردەوامە. تاوەکو ئێستا مۆسکۆ سەرکەوتوو بووە لە کۆنتڕۆڵکردنی نزیکەی 20٪ی خاکی ئۆکراینا. 
 
بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەنگەکە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی 6.3 ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتە و 3.7 ملیۆن کەسی دیکەش وڵاتەکەیان جێهێشتووە. 
 
زنار شینۆ: سەرۆک زیلینسکی، دەتوانم پرسیارێک بکەم؟ هیچ جۆرە دانوستاندن و قسەکردنێکی ناڕاستەوخۆ دوای لووتکە [لووتکەی ئاشتی لە سویسرا] لەگەڵ رووسیا هەیە؟ چونکە زۆر سەرکردەی وڵاتانی جیهان دەڵێن بەبێ رووسیا چارەسەر بۆ جەنگی ئۆکراینا نییە.
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی: هیچ گفتوگۆیەکم لەگەڵ ئەواندا نییە. 
 
زنار شینۆ: بە ناڕاستەوخۆ
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی: بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆم نەبووە لەگەڵیاندا لەو ماوەیەدا. هۆکارەکەی ئەوەیە کە هیچ پلانێکیان نییە. ئەوان تەنیا یەک پلانیان هەیە ئەویش ئەوەیە چۆن جەنگەکە درێژە پێبدەن. ئەمە بیرۆکەی ئەوانە، بەڵام ئێمە پێویستمانە و دەتوانین، چونکە زۆربەی وڵاتەکان لە پشت ئەمەوەن (پلانی ئاشتی). ئەوەمان لەو لووتکەیەدا تەنانەت لە هەندێک وڵاتانی بێلایەن بینی و بیست. ئەوان تێدەگەن (وڵاتانی بێلایەن) و پاڵپشتی راگرتنی جەنگەکە دەکەن، دەزانن کە پووتین دەستی بە جەنگەکە کرد و هیچ جێگەی گومان نییە کە کێ دەستدرێژیکارە. ئەمە گرنگ نییە کە کێ قسەی لەگەڵ کێ کردووە بە شاراوەیی، لە شوێنێک، یان گفتوگۆی نهێنی بووبێت، ئەوە بۆ ئێمە نییە. ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆ بە کراوەیی بکەین. ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حیکمەت بامەڕنێ، بەرپرسی لقی حەوتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا

بەرپرسێکی پارتی لە ئەمریکا: دیموکرات و کۆمارییەکانیش یارمەتیی کوردیان داوە

بەرپرسی لقی حەوتی پارتی لە ئەمریکا دەڵێت: دەنگی کورد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەدا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت. گوتیشی ''ترەمپ سیاسی نییە، بەڵکو بازرگانە و تەنیا بەرژەوەندیی خۆی لەبەرچاوە.''