باڵیۆزی فەرەنسا بۆ رووداو: ئاگربەستەکەی سووریا زۆر بێ هێزە

27-05-2016
مه‌جید نیزامه‌دین گلی
.....
.....
نیشانەکردن سووریا
A+ A-

رووداو - نیویۆرك

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بێ هیوایی خۆیان لەبارەی ئاگربەستی سووریا دەربڕی و بەرپرسێکی بەریتانیش هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە پێشنیازەکەی رووسیا ئاشکرادەکات.

فرانکۆ دیلاترێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئاگربەستی سووریا و هەوڵەكان بۆ چارەسەری قەیرانی تەمەن پێنج ساڵەی ئەو وڵاتە دەڵێت "هەموو ئەم هەوڵانە لە پێناو بەهێزترکردنی ئاگربەستەکەیە، کە ئێستا هیچ بەهێز نییە".

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئەگەر بەزووترین کات خواردنی پێویست نەگاتە هەندێک ناوچەی سووریا ئەوا 400 هەزار کەس لەوانەیە لە برسا بمرن.

سامانسا پاوەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "وەڵامی ئێمە بۆ ئەم دۆخە ئەوە کە بەردەوام بین لەسەر فشار خستنەسەر رووسیا و ئێران بۆ ئەوەی ئەو هەژموونەی کە دروستیان کردووە لەسەر حکومەتی سووری بەکاریبێنن. باڵادەستیان لە سووریا فراوانتر بووە بەتایبەتی دوای بەشداری سەربازی رووسیا لەشەڕەکە".

رۆژی پێنجشەممە 26-5-2016 ستێفان دیمستۆرا بە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیاند، تاوەکو لای کەمی دوو هەفتەی دیکە هیچ هیوایەک نییە بۆ  دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی جنێڤ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە