لە فەرەنسا بەرهەمهێنەرێکی میوزیک سوود لە ژیریی دەستکرد بۆ بەرهەمهێنانی میوزیک دەبینێت

27-04-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
دێلۆرێنتیز دەڵێت: بۆ من، پێشکەوتنێکی زۆر لە میوزیکدا روویداوە
دێلۆرێنتیز دەڵێت: بۆ من، پێشکەوتنێکی زۆر لە میوزیکدا روویداوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میوزیسیانێک لە پاریس سوود لە ژیریی دەستکرد وەردەگرێت بۆ بەرهەمهێنانی میوزیک و ئەوەش کاتێکی زۆری بۆ گەڕاندووەتەوە، کاری هەفتەیەک بە چەند کاژێرێک دەکات.
 
دێلۆرێنتیز، میوزیسیان دەڵێت، "بۆ من، پێشکەوتنێکی زۆر لە میوزیکدا روویداوە. سەرەتا میوزیکی هەوایی بوو دواتر بووە ئەلیکترۆنی و دواتریش کۆمپیوتەری و ئێستاش ژیریی دەستکرد. ئەوە گەشەیەکی سرووشتییە بۆ من، پێویست بە ترس ناکات."
 
مایکڵ توربۆت، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنانی میوزیک لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە لە کۆمپانیای سۆنی دەڵێت، ژیریی دەستکرد سوود لەو داتابەیسە وەردەگرێت، کە میوزیکە بەرهەمهێندراوەکانی تێدایە. دەشڵێت، ژیریی دەستکرد توانای فێربوونی هەیە و دەتوانیت میوزیکی ئۆرجیناڵ بەرهەمبهێنێت.
 
مایکڵ توربۆت ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێمە زۆر روونین لەمەدا. ئێمە تەنیا توڵ دروست دەکەین و هونەرمەندەکە مافی پارێزراوە، بەڵام کە زیاتر پێشکەوت کێشەی مافی خاوەندارێتیی دەبێت، ئێستا کەسانێک لە بوارە یاساییەکەدا بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن لەگەڵ گەشەی تەکنەلۆژیاکەدا، یاسای مافی خاوەندارێتی هەموار بکرێتەوە."
 
پێش ئەم ژیریی دەستکردە، کەسێک ئەگەر خولیای بەرهەمهێنانی میوزیکی هەبووایە، دەبووایە بچێتە خوولی میوزیک، ئەزموونێکی زۆر کۆبکاتەوە و ئەندازیاریی دەنگ فێر ببێت، ئەم تەکنەلۆژیایە هاوکاریی خەڵک دەکات بەبێ ئەوەی ئەو کاتە زۆرە لە هەوڵدابن، میوزیک بەرهەمبهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.