هیومان رایتس وۆچ: ئیسرائیل تاوانی رەگەزپەرستی و سەرکوتکردنی فەلەستینییەکانی ئەنجامداوە

27-04-2021
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچی ئەمریکی، ئیسرائیل بە ئەنجامدانی "تاوانی رەگەزپەرستی و سەرکوتکردنی فەلەستینییەکان" تۆمەتبار دەکات.
 
لە راپۆرتێكی 213 لاپەڕەییدا، هیومان رایتس وۆچ کە بارەگاکەی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە، رایگەیاند، لەکاتێکدا جیهان پرسی ئیسرائیل و فەلەستین بە کێشەیەکی کاتی تەماشا دەکات، بەهیوای ئەوەی پرۆسەی ئاشتی چارەسەری بکات، بەڵام دەسەڵاتی ئیسرائیل سیاسەتی رەگەزپەرستی و سەرکوتکردن دژ بە فەلەستینییەکان بەکاردەهێنێت.
 
عومەر شاکر، بەڕێوەبەری دۆسیەی ئیسرائیل - فەلەستین لە هیومان رایتس وۆچ، رایگەیاند، ئیسرائیل بە کرداری لە سنووری ئوردنەوە تاوەکو دەگاتە دەریای نێوەڕاست فەرمانڕەوایەتی دەکات و لەو رووبەرەدا بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ جووەکان دەکات و تایبەتمەندیشیان پێدەدات، لەکاتێكدا لە هەمان وڵاتدا.
 
بەڕێوەبەری دۆسیەی ئیسرائیل - فەلەستین لە هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، لەکاتێكدا زۆربەی جیهان مامەڵە لەگەڵ 54 ساڵ "لە داگیرکاریی ئیسرائیل وەکو کێشەیەکی کاتی دەکات، بەهیوای ئەوەی پرۆسەی زیاتر لە 30 ساڵەی ئاشتی چارەسەری بکات، ئیسرائیل سیاسەتی رەگەزپەرستی و سەرکوتکردن لەگەڵ فەلەستینییەکان بەکاردەهێنێت و ئەو دوو سیاسەتە لەسەر زەوی بە کرداری بوون بە راستی".
 
بە گوتەی عومەر شاکر، ئیسرائیل بە بەرنامە سیستەمی رەگەزپەرستی دژ بە فەلەستینییەکان بەکاردەهێنێت و سەرکوتیان دەکات، دەشڵێت "پێویستە جیهان لەوە تێبگات کە پێویستە رێگە و ئامرازی تایبەت بگیرێتەبەر تاوەکو کۆتایی بەو بارودۆخە بهێنرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.