حکومەتی بەریتانیا: ئەم ساڵ 4644 کۆچبەر بە بەلەم گەیشتوونەتە وڵاتەکەمان

27-03-2024
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن کۆچبەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی بەریتانیا لە ئامارێکدا ئاشکرایکرد لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، لانیکەم 4,644 کۆچبەر بە بەلەم لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، ئەمەش سەرەڕای سەختی و سەرما و سۆڵەی زستان.
 
رۆژی چوارشەممە، 27-03-2024، حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، "چوار هەزار و 644 کۆچبەری نایاسایی لە سەرەتای سێ مانگی 2024ـدا لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بە بەلەم هاتوونەتە بەریتانیا."
 
ئامارە فەرمییەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەو ژمارە زۆرە لە هیچ ساڵێکی پێشوودا تۆمار نەکراوە، چونکە کۆچبەران کەمتر لە وەرزی زستاندا کۆچدەکەن.
 
کۆچبەران بابەتێکی سیاسیی گەرمی بەریتانیان؛ ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا "راگرتنی بەلەمەکان"ـی کردووەتە کاری لە پێشینەی حکومەت.
 
سووناک پێشووتر رایگەیاندبوو، "سیاسەتی راگرتنی بەلەمەکان سەرکەوتوو بووە، ساڵی 2023 ژمارەی کۆچبەران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەوە کە نزیکەی 36%ـە."
 
ساڵی 2022 حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، 45 هەزار و 774 کۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتەکە. 
 
لە تەواوی ساڵی 2023ـدا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە بەلەم گەیشتنە بەریتانیا 30 هەزار کەس بوون، پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ ژمارەکە بەرزبێتەوە.
 
نۆکەندی ئینگلیز بە یەکێک لە مەترسیدارترین رێگە ئاوییەکان دادەنرێت کە کۆچبەران بەکاریدەهێنن و بە گوێرەی ئاماری حکومەتی بەریتانیا، لە ساڵی 1999ـەوە 376 کۆچبەر لەو رێگەیەدا گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "قاچاخچییەکان بەلەمی گەورەتر بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بگرێت و بەمشێوەیە ژمارەی کۆچبەرە گەیشتووەکان زیاتر دەبن."
 
رۆژی 03-02-2024، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەلەمە بچووکەکانی بەریتانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا 76 هەزار کۆچبەر هەوڵیانداوە بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بپەڕنەوە ئەو وڵاتە.
 
بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە کۆچبەران ناردنی پەناخوازانە بۆ رواندا. پێشتر دادگەی باڵای بەریتانیا بەهۆی ئەوەی "رواندا سەلامەت نییە" پێشنیازەکەی رەتکردەوە، بەڵام حکومەتەکەی سووناک دووبارە پڕۆژەیەکی دیکەیان پێشکێشکردووە و ئەگەر لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە قبووڵبکرێت لە چەند مانگی داهاتوو گەشتی پەناخوازەکانی بەریتانیا بۆ رواندا دەستپێدەکات."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.