وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: جۆ بایدن رێگەنادات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت

27-01-2023
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ماوەیەکی زۆرە بە روونی دەیڵێن کە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ئەجێندای ئەواندا نییە و سەرۆکی ئەمریکا "رێگەنادات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت."
 
ڤێدانت پاتێل لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی وەزارەتەکەیدا لە وەڵامی رووداو لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی گوتی، "ئێمە ماوەیەکی زۆرە لەو بارەوە تەواو روون بووینە کە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ئەجێندای ئێمەدا نییە، ئەمەش بەهۆی رژێمی ئێرانەوەیە، چونکە رژێمی ئێران ئەو دەرفەتە خێرایەیان بۆ گەڕانەوە بۆ نێو رێککەوتنەکە لە مانگی ئەیلوول لەباربرد."
 
پاتێل ئەوەشی گوت کە "سەرۆک بایدن لەمبارەوە زۆر روون بووە، ئەو بەدڵنیاییەوە پابەندە بەوەی کە رێگەنادات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت."
 
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 
 
رووداو: ئەمریکا و ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا کۆتاییان بە مەشقێکی سەربازی هاوبەش هێنا، ئایا ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ قۆناخێک بەبێ هەبوونی رێککەوتنی ئەتۆمی؟
 
ڤێدانت پاتێل: ئێمە ماوەیەکی زۆرە لەو بارەوە تەواو روون بووینە کە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ئەجێندای ئێمەدا نییە، ئەمەش بەهۆی رژێمی ئێرانەوەیە، چونکە رژێمی ئێران ئەو دەرفەتە خێرایەیان بۆ گەڕانەوە بۆ نێو رێککەوتنەکە لە مانگی ئەیلوول لەباربرد، ئەمەش کاتێک رێککەوتنەکە لەسەر مێزی گفتوگۆبوو، ئەوان پشتیان لە رێککەوتنەکە کرد. لە مانگی ئەیلوولیشەوە فۆوکەسی ئێمە لەسەر بنچینە ئازادییەکانی خەڵکی ئێران و هەروەها پەیوەندییە قوڵەکەی ئێرانە لەگەڵ رووسیا و پشتیوانیکردنیانە لە شەڕی بەربەری و ناداپەروەرانەی رووسیا لە ئۆکراینا. سەبارەت بە مەشقە سەربازییەکانیش، ئەمە جێدەهێڵم، هاوکارەکانمان لە وەزارەتی بەرگری قسە لەسەر ئەم بابەتە تایبەتمەندە بکەن.
 
رووداو: ئێوە رێککەوتنی ئەتۆمی، بە رێککەوتنێکی مردوو ناودەبەن؟
 
ڤێدانت پاتێل: سەیرکە، ئێمە هەر لە سەرەتاوە زۆر روون بووین، سەرۆک بایدن لەمبارەوە زۆر روون بووە، ئەو بەدڵنیاییەوە پابەندە بەوەی کە رێگەنادات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت. هاوکات، ئێمە هێشتا بڕوامان بەوەیە کە باشترین رێگە، رێگەی دیپلۆماسییە بۆ دڵنیابوون لە بنچینە سەرەکییەکان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات، بەڵام بۆ ئێستا، وەک پێشتریش گوتوومانە، پێمانوانییە لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنەکە بگاتە ئەنجام.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.