دانیمارک بڕیاریدا هیچ کۆچبەرێک نەنێرێتە رواندا

27-01-2023
رووداو @Rudawkurdish
دانیمارک خاوەنی بیرۆکەی ناردنی کۆچبەرانە بۆ رواندا
دانیمارک خاوەنی بیرۆکەی ناردنی کۆچبەرانە بۆ رواندا
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دانیمارک کە خاوەنی بیرۆکەی ناردنی کۆچبەران بوو بۆ رواندا، بڕیاریداوە کەس نەنێرێتە ئەو وڵاتە. لە هۆڵەنداش هۆشداری دراوە کە لە مانگەکانی داهاتوودا بەهۆی کۆچبەرانەوە کارەساتێکی مرۆیی روودەدات. 
 
هەرچەندە وامان بیستووە کە بەریتانیا یەکەمین وڵات بوو کە دەیویست کۆچبەران بنێرێتە رواندا، بەڵام راستییەکە شتێکی دیکەیە. دانیمارک خاوەنی بیرۆکەکەیە و پێش بەریتانیا دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ناردنی کۆچبەران. بەڵام ئێستا وەزیری گونجاندنی دانیمارک دەڵێت: وڵاتەکەی بڕیاری ناردنی کۆچبەران بۆ دانیمارک بۆیە جێبەجێ ناکات، چونکە دەیەوێ چارەسەرێکی ئەوروپی بۆ کێشەی کۆچبەران بدۆزرێتەوە. 
 
کارێ دایبڤاد کە ناوی وەزیرە دانیمارکییەکەیە، بەدووری نازانێ کە جارێکی دیکە بیر لە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا بکرێتەوە، ئەگەر هات و لە برۆکسەل وڵاتانی ئەوروپی چارەسەرێکی هاوبەشیان نەدۆزییەوە. 
 
دانیمارک یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەوروپا کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر بۆی دەچن. حکومەتی وڵاتەکە دەڵێت توانای جێکردنەوە و وەخۆگرتنی ئەو هەموو کۆچبەرەی نییە، بۆیە ناچارە هەندێک لەو کۆچبەرانە بنێرێتە وڵاتێکی دیکەی وەک رواندا، تاوەکو ئەوکاتەی بڕیار لەسەر داواکاریی مانەوەیان دەدرێت. 
 
 ژمارەیەک لە پارتە سەرەکییەکانی دانیمارک هەڕەشەی ناردنی پەناخوازان بۆ رواندا کرد، بەهۆی هەڵبژاردنەوە لە دانیمارک پرسی کۆچبەران بووەتە بابەتێک زۆرینەی پارتەکان لە بانگەشەکانیاندا بەکاری دەهێنن.
 
هەرچەندە ململانێی نێوان پارتەکان تووند بێت، زۆربەی رکابەرەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دانیمارک، خاڵێکی هاوبەشیان هەیە، ئەویش تووندکردنی رێکارەکانە دژی کۆچبەر و پەناخوازان؛ خاڵێک کە خەڵێکی زۆر پشتیوانی لێدەکات.
 
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی یەکێتیی ئەوروپا، 10.8٪ـی دانیشتووانی دانیمارک پەناخواز و پەنابەرن؛ ئەو ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2012، 2.8٪ زیادی کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.